دوو کۆمپانیای کوردی رەوانەی دەستەی دەستپاکی عێراق دەکرێن

 سەدان دۆسیەى گەندەڵى رەوانەی دەستەى دەستپاکى فیدراڵی کراون، کە یەکێک لە دۆسیەکان پەیوەندى بە دوو کۆمپانیاى کوردییەوە هەیە.

 

ئەندامێکی  لیژنەى دەستپاکى لە پەرلەمانى عێراق عالیە نسەیف،  بە رۆژنامەى سەباحى نیمچە فەرمى راگەیاندووە، سەدان دۆسیەى گەندەڵى رەوانەى دەستەى دەستپاکى فیدراڵ کراوە و یەکێک لە دۆسیەکان دۆسیەى گرێبەستى بسمایەیە بۆ وزەى کارەیایى و تەنها لەبارەى ئەو دۆسیەیە چاودێرى دارایى ٢٤ سەرپێچى تۆمار کردووە.

  

عالیە نسەیف ئاماژەی بەوەشکردووە، ئەو گرێبەستەى لەبەرژەوەندى هەردوو کۆمپانیاى کار و قەیوان ئەنجامدراون گەندەڵین و لە گرێبەستەکەدا ئەوە جێگیرکراوە کە ئەگەر پڕۆژەکەش دروست نەکرێت ئەوا هەر لەلایەن حکومەتەوە پارەکەیان بۆ خەرج بکرێت.

ئەو ئەندامەی لیژنەکە باسی لەوەشکرد، هەماهەنگییان لەگەڵ دەستەى دەستپاکى فیدراڵ هەیە کە هەر دۆسیەیەک بۆ راگەیاندن ئاشکرا دەکات لەلاى دەستەکە تۆماردەکرێت و دۆسیەى تایبەتى بۆ دەکرێتەوە.

هەروەها چێکی بکە

گه‌نجۆ ژیندا سه‌د ساڵی رابردوو بزووتنه‌وه‌ی چه‌كداری و سیاسی له‌ باشووری كوردستان به‌رده‌وام هه‌بووه‌، هه‌ر …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *