بەشار ئەسەد داوائەکات وادەیەک بۆ کشانەوەی سوپای تورکیا لە سوریا دابنرێت

سەرۆکی سوریا داوائەکات، کاتێکی دیارکیراو دابنرێت بۆ کشانەوەی هێزەکانی سوپای تورکیا، لە سەر خاکی سوریا.

ئاژانسی هەواڵی فەرمیی سانای حکومەتی سوریا بڵاویکردەوە، بەشار ئەسەد سەرۆکی سوریا لەگەڵ جێگری وەزیری دەرەوەی ئێران بۆ کاروباری تایبەت ئەسغەر خاجی کۆبووەتەوە.

ئاماژەی بەوەشکراوە، ئەو کۆبوونەوەیە لەبارەی ھەماھەنگیی نێوانیان لەسەر بنەمای کۆبوونەوەی چوارقۆڵی نێوان(ڕوسیا، سوریا، ئێران و تورکیا) لەئەستانە و وتووێژی داھاتوویان لەبارەی پاشەکشێی سوپای تورکیا لە خاکی سوریا و رووبەڕووبوونەوی تیرۆر و چەند دۆسیەیەکی تر گفتوگۆیان کردوە.

ئاژانسەکە راشیگەیاندوە، سەرۆکی سوریا دانانی ستراتیژیەتێکی ھاوبەشی بە پێویست زانیوە سەبارەت بە گفتوگۆ و دانوستانەکانی داھاتوو لەبارەی کشانەوەی ھێزەکانی سوپای تورکیا لەناو خاکی سوریا دا.

 

هەروەها چێکی بکە

تەڤگەری ئازادیی سەردانی حیزبی پێشکەوتنخوازیی دیموکراتی کوردستانی کرد

شاندێکی تەڤگەری ئازادیی کۆمەڵگەی کوردستان، سەردانی حیزبی پێشکەوتخوازیی دیموکراتی کوردستانی کرد، هەردوولا لە بارەی رەوشی …