لە شارۆچکەی کەلار ئەنجومەنی گەرمیانی تەڤگەری ئازادیی، چەند چالاکییەکیان بۆ ئازادیی جەستەیی رێبەر ئۆجالان ئەنجامدا و ڕایانگەیاند، دەستگیرکردنی ڕێبەر ئاپۆ شەرمەزار دەکەین و داوا دەکەین هەڵمەتەکان چڕتر بکرێنەوە بۆ ئازاد کردنی.
لە شارۆچکەی کەلاری ناوەندی ئیدارەی گەرمیان، ئەنجومەنی هەرێمی گەرمیانی تەڤگەری ئازادیی کۆمەڵگەى کوردستان چەند چالاکییەکی سازدا کە پێکهاتبوون لە مانگرتن، وێنەکێشان و سیمینار، لە چالاکییەکەدا جەختکرایەوە، کە رێبەر ئۆجالان لە زینداندا پیلانگێڕیی نێودەوڵەتیی پوچەڵکردوەتەوە.
شەیما عەدنان، هاوسەرۆکی ئەنجوومەنی هەرێمی گەرمیانی تەڤگەری ئازادیی کۆمەڵگەى کوردستان بۆ بە ماڵپەڕی تەڤگەری راگەیاند: بۆ شەرمەزارکردنی پیلانگێڕیی ١٥ی شوبات و دەستگیرکردنی رێبەر ئۆجالان، چەند لە گەرمیان چالاکییەکمان ڕێکخست، یەکێک لەو چالاکیانەش مانگرتن بوو لە خواردن بوو بۆ ماوەى یەک ڕۆژ.
وتیشی: جگە لە مانگرتن چەند چالاکییەکی دیکەمان ئەنجامدا، کە وێنەکێشان بوو بە وێنەی رێبەر ئۆجالان، چالاکییەکى دیکەشمان ئەنجامدانى سیمینار و کتێب خوێندنەوە بوو، کە هەموویان زنجیرە چالاکییەک بوون، بۆ شەرمەزارکردنی پیلانگێڕیی ١٥ی شوبات.
ئاماژەی بەوەشکرد، لە ماوەی ڕابردوودا ئەم چالاکییانە بەردەوام بوون، دەکرێت هەڵمەتەکان چڕتر بکرێنەوە بۆ ئازادیی رێبەر ئۆجالان و شەرمەزارکردنی پیلانگێڕیی نێودەوڵەتیی.