ئەندامێكی مامۆستایانی ناڕازی: نزیكبوینەتەوە لەخاڵی كۆتایی هەژمار نەكردنی خوێندنی ئەمساڵ

ئەندامێكی ئەنجومەنی مامۆستایانی ناڕازی رایدەگەیەنێت، دەبێت چاوەڕێی شكستی وەرزی دووەمی خوێندن بكرێت و ئۆباڵەكەشی دەكەوێتە  ئەستۆی حكومەت و لەخاڵی كۆتایی هەژمار نەكردنی خوێندنی ئەمساڵیش نزیكبوینەتەوە.


دڵشاد میرانیی، ئەندامی ئەنجومەنی دەستەی داكۆكییكار لەمامۆستایانی ناڕازی بە ماڵپەڕی هاووڵاتیی راگەیاندوە، ئەو بەڵێنە زارەكییانەی بڵاوكراوەتەوە كە گوایە حكومەتی هەرێم چەند خاڵێك بۆ مامۆستایانی جێبەجێ دەكات، پێمانوایە هیچ بنەمایەكی نییەو بەو بەڵێنانەش ناگەڕێینەوە بۆ هۆڵەكانی خوێندن“.


ئەوەشی وت: هیچ بڕوایەكمان بەحكومەتی هەرێم نەماوەو بەڵێنە زارەكییەكەشی بەهیچ شێوەیەك باسی مووچەی تێدا نییە كە 30 رۆژ جارێك بدرێت، هەروەها چارەنووسی مووچەكانی رابردوی تێدا نییە، دەبێت ئەوانە یەكلای بكرێنەوە، بۆیە بەردەوام دەبین لەبایكۆت.


میرانی ئەوەشی خستەڕوو، وەك محەمەد شیاع سودانیی سەرۆك وەزیران لەكۆبوونەوەكەدا لەگەڵمان باسی كرد بەپێی هەمواری پرۆژە یاسای بودجە، مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم لەخەرجی فعلی جیا دەكرێتەوەو لەململانێی نێوان هەرێم و بەغدا بەدوور دەبێت.

هێمای بۆ ئەوەشکرد، رۆژی 21ی ئەم مانگە دادگای فیدراڵی لەبارەی بڕیاری راگرتنی پلە بەزكردنەوەی فەرمانبەران لەلایەن حكومەتی هەرێمەوە دوا بڕیاری خۆی دەدات و بڕیارەكەشی لەبەرژەوەندی فەرمانبەران دەبێت و حكومەتی هەرێم ئەو كەیسەش دەدۆڕێنێت.

ئەو ئەندامی ئەنجومەنی دەستەی داكۆكییكار لەمامۆستایانی ناڕازی راشیگەیاند، چۆن وەرزری یەكەمی خوێندن شكستی هێناوە، دەبێت چاوەڕێی شكستی وەرزی دووەمیش بكەین و ئۆباڵەكەشی دەكەوێتە  ئەستۆی حكومەت، هەژمارنەكردنی پرۆسەی ئەمساڵی خوێندنیش رێكخراوی یونسكۆ دیاری دەكات و تائێستا 45%ی كارنامەی خوێندنی ئەمساڵ رۆیشتوە و خاڵێكی مەترسییدارەو لەخاڵی كۆتایی هەژمار نەكردنی خوێندنی ئەمساڵ نزیكین.

هەروەها چێکی بکە

گه‌نجۆ ژیندا سه‌د ساڵی رابردوو بزووتنه‌وه‌ی چه‌كداری و سیاسی له‌ باشووری كوردستان به‌رده‌وام هه‌بووه‌، هه‌ر …