ھەپەگە رایگەیاند”سوپای تورکی داگیرکەر بەرەبەیانی ئەمڕۆ سەنگەرەکانی گەریلا لە گۆڕەپانی بەرخۆدانی سیدای بە بۆمبی ئەتۆمی تاکتیکیی بۆردومان کردوە”.
ناوەندی ڕاگەیاندن و چاپەمەنیی هەپەگە ڕاگەیەندراوێکی لەبارەی چالاکییەکانی گەریلا و هێرشەکانی سوپای تورکی داگیرکەری لە نێوان ٢ بۆ ٣ی ئاب بڵاوکردەوە.
لە ڕاگەیەندراوەکەدا ھاتووە:-
“لە ھەرێمی شەھید دەلیلی ڕۆژئاوای زاپ:
٢ی ئاب کاتژمێر ٠٧:٠٠، لە گۆڕەپانی بەرخۆدانی شاخی جودی، لە دژی داگیرکەران کە لە جموجۆڵدا بوون، چالاکییەک بە چەکی نیمچە ئۆتۆماتیک ئەنجامدرا، گورز لە سەنگەرێک وەشێنرا. چالاکییەکە لەلایەن هێزەکانی یەژاستارەوە ئەنجامدرا.
٢ی ئاب کاتژمێر ١١:٠٠، لە گۆڕەپانی بەرخۆدانی شاخی جودی، بە چەکی نیمچە ئۆتۆماتیک لە داگیرکەران درا، گورز لە سەنگەرێک وەشێنرا.
٢ی ئاب کاتژمێر ١٤:٣٠، لە گۆڕەپانی بەرخۆدانی شاخی جودی، لە دژی داگیرکەران کە ھەوڵیان دەدا سەنگەر بگرن، چالاکییەکی نیشانشکێنی ئەنجامدرا و لە ئەنجامدا داگیرکەرێک سزا درا. هەروەها بە چەکی نیمچە ئۆتۆماتیک داگیرکەرەکانی تر کرانە ئامانج.
٢ی ئاب کاتژمێر ١٦:٠٠، لە گۆڕەپانی بەرخۆدانی شاخی جودی بە چەکی نیمچە ئۆتۆماتیک سەنگەرێکی داگیرکەران کرایە ئامانج.
لە ھەرێمی خواکورک:
٢ی ئاب کاتژمێر ٠٨:١٥، لە شاخی شەھید ئاخین بە چەکی قورس لە داگیرکەران درا.
هێرشەکانی سوپای تورکی داگیرکەر بە بۆمبی ئەتۆمی تاکتیکی:
٣ی ئاب کاتژمێر ٠٦:٠٠ لە گۆڕەپانی بەرخۆدانی سیدا لە زاپ سەنگەرەکانمان بە بۆمبی ئەتۆمی تاکتیکی بۆردومان کران.
هێرشەکانی سوپای تورکی داگیرکەر:
٢ی ئاب لە گارە گۆڕەپانەکانی گوندی زێڤک، گوندی ڕەشید و خێرێ ٥ جار لەلایەن فڕۆکەی شەڕ بۆردومان کران.
ھەرێمەکانی زاپ، شەهید دەلیلی ڕۆژئاوای زاپ، مەتینا و خواکورک تۆپباران کران.