بەهۆی ڕووداوەکەی زیقار ڕۆژێک ماتەمینی و سێ ڕۆژ پشوو لە عێراق ڕاگەیەندرا

لە ئەنجامی ئاگرکەوتنەوەکەی نەخۆشخانەی ئیمام حسێن لە زیقار، ٦٣ کەس گیانیان لەدەستدا و حکومەتی عێراقیش، ڕۆژێک ماتەمینیی ڕاگەیاند.

بەڕێوبەرایەتیی تەندروستیی زیقار، لە ڕاگەیەندراوێکی فەرمییدا ڕایگەیاند، کە بەهۆی ئاگرکەوتنەوەکەوە، ٥٤ کەس گیانیان لەدەستداوە، بەڵام سەرچاوەیەکی تەندروستیی بە رۆژنیوزی وت”ژمارەی ئەو کەسانەی گیانیان لەدەستداوە، گەیشتووەتە ٦٣ کەس”.

دوای ڕوداوەکە، مستەفا کازمی چووە شوێنی ئاگرکەوتنەوەکە و کۆبوونەوەیەکی بەپەلەی لەگەڵ ژمارەیەک وەزیر و بەرپرسی ئەمنیی ئەنجامدا، تاکو هۆکاری کەوتنەوەی ئاگرەکە، ڕوون ببێتەوە.

لایەنە پەیوەندیدارەکانیشی ڕاسپارد، بە مەبەستی گەیاندنی هاوکاریی پزیشکیی بۆ زیقار و بریاریدا ئەو نەخۆشاخەنەی، برینەکانیان سەختە و پێویستییان پێی هەیە، ببرێنە دەرەوەی عێراق، بەمەبەستی وەرگرتنی چارەسەر.

بەهۆی ئەو ڕووداوەوە، ڕۆژێک ماتەمینیی و سێ ڕۆژ پشوو لە عێراق، ڕاگەیەندرا.

هەروەها چێکی بکە

پارێزگار و سەرپەرشتیاری ئیدارە سەربەخۆکانی هەرێم سەردانی ئێران ئەکەن

ئەمڕۆ  شاندێکی هەرێمی کوردستان کە پێکهاتوون لە پارێزگارەکانی ھەرێم و سەرپەرشتیارانی ئیدارە سەبەرخۆکان و سەرۆکی …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *