سلێمانی: چالاکییەکی بەرفراوان بەڕێوەچوو

 

 

بە بەشداری سەدان کەس لە شاری سلێمانی گەلەکۆمەی ١٥شوباتی١٩٩٩ شەرمەزار و ڕێسواکرا، و دوای ئازادکردنی ڕێبەری گەلان عەبدوڵلا ئۆجالان کرا.

دوانیوەڕۆی ١٥/٢/٢٠٢٢ سێ شەممە لە شاری سلێمانی گەورەتریین چالاکیی بۆ ئازادکردنیی ڕێبەر ئۆجالان بەڕێوەچوو، کەبە  بەشداری سەدان کەس لە مامۆستا و ڕۆشنبییر و چالاکوان و خەڵکی شاری سلێمانی و دەورووبەری، ڕێپێوانەکە لە شەقامی سالمەوە  بەرەوە پارکی  ئازادیی ئەنجام درا، کە بڕیاربوو ڕێپێوانەکە بەرەو باخی گشتیی بێت، بەڵام لەسەر داوای هێزە ئەمنییەکان ئاڕاستەکەی بەرەو پارکی ئازادی گۆڕدرا.

بەدرووشمی کات کاتی ئازادییە ڕێپێوانەکە بەردەوامی هەبوو تاوەکو سەکۆی ئازادیی. لە دەست پێکی چالاکییەکەدا دەقەیەک وەستان بۆ گیانی پاکی شەهیدان و پاشان وتاری کۆمیتەی ئازادیی ئۆجالان لە لایەن شۆڕش خدر خوێندرایەوەو و کەتێدا هاتبوو: کات کاتی ئازادییە ئەو پیلانگێڕییە کە دەستی دەیان وڵاتی تێدابوو، ئەو پیلانە نەگریسە شەرمەزار و ڕێسوادەکەین و داوا دەکەین ڕێبەر ئاپۆ ئازاد بکرێت.

ئاماژەی بەوەشکرد:  هەر لە سەرەتای درووست بوونی شۆرشی ئازادیی دەستیان بەم پیلانگێرییە کرد لە درووست بوونی شۆڕشی ئازادییدا، پیلانگێرییەکان زۆر بوون بەلام پیلانگێری ١٥/٢/١٩٩٩کە تێدا مەبەستیان لەناو چوونی گەلی کوردبوو، بەلام لە ٢٣ساڵ بەسەر ئەو پیلانگێڕییەدا تێپەڕ دەبێت، بەڵام بەرخودانی ڕێبەر ئاپۆ لە زیندان و بەرخودانی گەریلاکان لە چیا سەرکەشەکانی بەر پێچی ئەو پیلانگێڕییەیان دایەوە.

ڕاشیگەیاند: ئیدی کات کاتی ئازادییە و پێویستە کورد سیستەمیی  کۆنفیدڕالیزمی کوردستان بنیات بنێ و پێویستە کورد لە هەرکوێی دنیابێت یەک دەنگ و یەک هەڵوێست بن و هەمووان دژی ئەم پیلانگێرییە بوەستینەوە.

پاشان ٢٠دەقە چالاکی مانگرتن بە دانیشتن لە سەر زەوی دەستی پێکرد و دواتر ڕؤژنامەیەک بۆ ڕۆژیی١٥ شوبات و گەلەکۆمەی نێودەوڵەتیی سەر ڕێبەر ئاپۆ درا بە بەشداربوانی چالاکییەکە.

 

س-ع

 

 

 

 

 

 

 

 

 

هەروەها چێکی بکە

گه‌نجۆ ژیندا سه‌د ساڵی رابردوو بزووتنه‌وه‌ی چه‌كداری و سیاسی له‌ باشووری كوردستان به‌رده‌وام هه‌بووه‌، هه‌ر …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *