رژاک لە درێژەی زنجیرە چالاکییەکانیدا لە شاری کەرکوک، سیمینارێکی بۆ سارا رەزا سازکرد و تیایدا باسی لە مێژووی ژن و ئازادیی ژن و ژنانی ئازادییخواز کرد.
لە گەڕەکی شۆرجەی شاری کەرکووک، بە بۆنەی ٢٥ی نۆڤەمبەر کە ڕۆژی جیهانی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژ بە ژنانە، لەژێر درووشمی (لەدژی ڕەشەکوژی ژنان بە فەلسەفەی ژن ژیان ئازادی لە تێکۆشان بەردەوامین)، سەبارەت بە ڕۆژی ٢٥ی نۆڤەمبەر سیمینارێک پێشکەش بە ٢٠ کچە خوێندکاری شاری کەرکووک کرا.
سارا ڕەزا، ئەندامی دەستەی بەڕێوەبەری تەڤگەری ئازادیی کۆمەڵگەی کوردستان سیمینارەکەی پێشکەشکرد و تیایدا کتێبەکانی (ژنۆلۆژی، سەدەی بیست و یەک سەدەی ژنە، خێزان، و کتێبی کۆ گوتاری شەهید ناگیان ئاکارسەل بەناوی گەڕیدەی حەقیقەت) پێشکەشی ئامادەبووان کرا.
سارا ڕەزا، خۆشحاڵیی خۆی دەربڕی کە لە رۆژی ٢٥ی نۆڤەمبەر توانیویانە لە شاری کەرکوک سیمینارێک پێشکەش بە خوێندکارانی ژنی گەنج بکەن، وتی: وەکو ژنانی کورد زۆرترین توندوتیژییمان بەرامبەرمان دەکرێت، لە وانەش ئەشکەنجە و دەستدرێژییەکان زۆرن.
ئەندامی دەستەی بەڕێوەبەری تەڤگەری ئازادیی جەختی، لە مێژووی ژن، خەباتی ژن، خەباتی ئەمڕۆی ژنانی ئازادییخواز کردەوە.
هەروەها ئاماژە بەوە کرد، کە چۆن ژنانی رۆژئاوای کوردستان، شەنگال و مەخموور پێشەنگایەتی بۆ ئەو تێکۆشانە دەکەن، پێویستە ئێمەش پێشەنگایەتیی بۆ ئەو تێکۆشانە بکەین، هەربۆیە تا ژن ئازاد نەبێت کۆمەڵگە ئازاد نابێت، بە فەلسەفەی ژن ژیان ئازادیی تێکۆشانمان بڵندتر دەکەین.