ئەردۆغان نەیتوانی بە مەرامە سیاسییەکانی خۆی بگات

چرۆ شوانیی باسلەوەکات ئەنجامی بەرپەرچدانەوەیەی هاوڵاتیان بۆ سەردانەکەی ئەردۆغان بۆ عێراق، دەگەڕێتەوە بۆ داگیرکاریی دەوڵەتی تورکیا و هێرش و شەهیدکردنی هاوڵاتیان.

چرۆ شوانیی، ئەندامی دەستەی بەڕێوبەری تەڤگەریی ئازادیی کۆمەڵگەی کوردستان بۆ “ئاژانسی هەواڵی ژن” قسەی کرد و رایگەیاند، وڵاتان بۆ پێشوازی کردن شاند و سەرۆکی وڵاتێکی دیکە ئامادە کاری دەکەن، سەردانی تورکیا بۆ عێراق لە چوارچێوەی پڕۆتۆکۆڵی هەموو وڵاتانی دیکە بوو، بەڵام لە هەرێمی کوردستان زیادەڕوەی تێدا کرا کە تێیدا بچووک کردنەوەی هەرێمی کوردستان بوو بۆ دەوڵەتێکی داگیرکەر، هەروەها ئەو بەرپەرچدانەوەیەی لەلایەن هاوڵاتیانی هەرێمی کوردستانەوە بینرا، هەڵوێستێکی توند بوو بۆ دەسەڵاتداران و ئەو شێوازە پێشوازیەی ئەنجامدرا، دەشڵێت: ئەنجامی ئەو بەرپەرچدانەوەیەی هاوڵاتیان هەیانبوو دەگەڕێتەوە بۆ داگیرکاریی دەوڵەتی تورکیاو هێرشەکانیان بە بەردەوامیی بۆ سەر هەرێمی کوردستان، وەک دەزانین ڕۆژانە دەوڵەتی تورکیا بە هێڕشی درۆن ناوچە سنورییەکانی هەرێمی کوردستان بۆردوومان دەکات و گەنجەکانمان شەهید دەکات،  بۆیە گەنجان و هاوڵاتیانی هەرێمی کوردستان بەرپەرچدانەوەی توندیان هەبوو لە سەردانەکەی دەوڵەتی تورکیا، هەروەها لە دژی هاتنەکەی ئەردۆغان هاوڵاتیان و چالاکوانان بڕیاریاندا یەک هەڵوێست بن.

شوانی وتیشی: هاتنی داگیرکاران بێگومان ئاشووبی بەدواوە دەبێت، بۆیە پیویستە ئێمەی خەڵکی باشوور هەڵوێستی توندمان هەبێت بۆ ئەو جۆرە سەردانانەی ئەنجام دەدرێت، هەروەها هاوڵاتیان و لایەنە پەیوەندیدارەکان هەڵوێستی توندمان هەبێت بۆ هاتن و داگیرکردنی خاکی باشووری کوردستان.

باسی لەوەشکرد، داخوازیی دەوڵەتی تورکیا بۆ عێراق بەشداریی هێرشەکانیانە لە ڕێگەی هێزی سەربازییەوە بۆ ڕووبەڕوو بوونەوەی پارتی کرێکارانی کوردستان، بارودۆخی ئێستای عێراق لە ئاستێکدایە ناتوانێت ملکەچی فەرمانەکانی دەوڵەتی تورکیا بێت، “فشارەکانی ئەردۆغان بۆسەر عێراق ئەوەبوو تا پارتی کرێکارانی کوردستان بخاتە لیستی تیرۆرەوە، بەڵام ئەم پلانەیان سەری نەگرت، ئەگەر عێراق پەکەکە بخاتە لیستی تیرۆرەوە دەبێت بەپێی دەستوور دژایەتیان بکات، بەڵام عێراق نەچووە ژێر داخوازییەکانی تورکیاوە، بە هەمان شێوە سەردانیکردنەکانی ئەمجارەی دەوڵەتی تورکیا دیسانەوە بۆ هێرشکردنە سەر پارتی کرێکارانی کوردستانە، بەڵام ئەردۆغان نەیتوانی بە مەرامە سیاسیەکانی خۆی بگات.

ئەندامی دەستەی بەڕێوبەریی تەڤگەری ئازادیی ئەوەشی خستەڕوو: دەوڵەتانی زلهێز ئامانجیان ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستە، دەروازەی هاتنە ناوەوە بۆ ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستیش دەگەڕێتەوە بۆ عێراق، بۆیە دەوڵەتانی زلهێز بەردەوام هەوڵیانداوە ئاشتیی و ئارامیی بەرقەرار نەبێت لە ناوچەکەدا تا بە مەرامەکانی خۆیان بگەن، هەروەها عێراقیش لە دۆخی سیاسیی و ئابووریی خراپدایە، ڕۆژانە بە درۆن هێرش دەکرێتە سەر ناوچە سنوورییەکانی عێراق، لە ماوەی ڕابردوودا هێرشکرایە سەر کۆرمۆر کە ناوەندی بەرهەمهێنانی غاز و کارەبای عێراق بوو، بەڵام تا ئێستا زانیاریی لەسەر هێرشەکە کە لەلایەن چی دەوڵەتێکەوە بووە ڕانەگەیەندراوە، هەموو ئەمانەش دەگەڕێتەوە بۆ هەبوونی کاریگەریی دەوڵەتی زلهێز بۆ سەر عێراق و ڕەنگدانەوەی داگیرکارییەکانیانە.

 

هەروەها چێکی بکە

سەرهەڵدانی ۱۹ تەمموز لە ڕۆژئاواو باكوری سوریاو گەلی كوردو مرۆڤایەتیی پیرۆزبێت  

سەرهەڵدانی گەل لە ۱۹ تەمموز لە ڕۆژئاواو باكوری سوریاو گەلی كوردو مرۆڤایەتیی پیرۆزبێت بەناوی ئەندامانی …