تەڤگەری ئازادیی کۆمەکەکانی بۆ زیانلێکەوتوانى بومەلەرزەکە ڕادەستی مانگی سوری کورد کرد

ئەمڕۆ یەک شەممە ١٩/٢/٢٠٢٣ تەڤگەری ئازادیی کۆمەڵگەی کوردستان، بەمەبەستی هاوکاریی کردنی زیانلێکەوتوانی بومەلەرزەکەی باکور و رۆژئاوای کوردستان کۆمەکەکانی گەیاندە مانگی سوری کورد کرد.

تارا حسێن، هاوسەرۆکی گشتی تەڤگەری ئازادیی ئامادەبوو لە راەستکردنی ئەو کۆمەك و هاوکاریانە بە مانگی سوری کورد، کە لەلایەن دانیشتوانی سلێمانیەوە بەخشرابوون گەیەندرایە نوێنەرایەتی مانگی “سوور”ی کوردی لە شارەکە هەتا بۆئەوەی بگاتە هاوڵاتیانى زیانلێکەتووى باکوور و ڕۆژئاواى کوردستان ،ئەو کۆمەک و هاوکارییانە پێکهاتبوون لە جلوبەرگ، خۆراک.

تارا حسێن، هاوسەرۆکى گشتى تەڤگەرى ئازادىی کۆمەڵگەی کوردستان سوپاسی مانگی سوری کوردی کرد، کە هاوکاری و کۆمەکەکان بە شێوەیەکی دروست و پارێزراو بگەیەنێتە هاوڵاتیانى زیانلێکەوتووی بومەلەرزەکەى باکور و ڕۆژئاوا.

غەسان حەسەن، بەڕێوبەری ئۆفیسی مانگی سور لە سلێمانی وتی، سوپاسی هەوڵە بەردەوامەکانی تەڤگەری ئازادیی دەکەین، کە هەمیشە دڵسۆزی کوردان و بوون و ئێساتش لەم کاتەدا، کە ئەو کارەساتە ڕویداوە هەمیشە بە کارە مرۆییەکانیان سەلماندویانە دڵسۆزى نیشتیمانن.

 

هەروەها چێکی بکە

گه‌نجۆ ژیندا سه‌د ساڵی رابردوو بزووتنه‌وه‌ی چه‌كداری و سیاسی له‌ باشووری كوردستان به‌رده‌وام هه‌بووه‌، هه‌ر …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *