کەسوکاری شەهیدانی کۆمەڵکوژییەکەی هەولێر داوائەکەن پارتی واز لە خیانەت بهێنێت

کەسوکاری شەهیدانی کۆمەڵکوژییەکەی ساڵی ١٩٩٧ی هەولێر، داواکارن پارتی دیموکراتی کوردستان دەستبەرداری هێڵی خیانەت ببێت و دەشڵێن”خاوەنداریی لە شەهیدەکانمان دەکەین و دەستبەرداریان نابین.”

غەریب محەمەد، برای شەهید ئازاد سەرنوسەری رۆژنامەی وڵات-ە، کە لە کۆمەڵکوژییەکەی هەولێر شەهید بوو، ئاماژە بەوەئەکات  هەڤاڵ ئازاد سەرەتای ساڵی ١٩٩٠ کان دەستی دایە کاری نووسیین، پاشان لە ڕۆژنامەی وڵات دەستی بە کاری ڕۆژنامەوانی کرد.

ئاماژەی بەوەکرد، کاری ئەو ڕۆژنامەونووسانە هۆشیارکردنەوەی خەڵک بوو، بەو هۆیەوە بە پیلانێکی نەگریسی پارتی هێرشکرایە سەریان و لە ئەنجامدا کۆمەڵێک لە ڕۆژانامەنوسەکانیان شەهیدکران، هەڤاڵ ئازاد کە برای منە، لە ڕووی کۆمەڵایەتیی و ڕۆشنبییرییەوە کەسێکی زۆر بە توانابوو، هەرگیز نەیدەویست کەس ئازار بچێژێت، هەمیشە لە هەوڵی ئەوەدابووە گەلەکەی بە ئازادیی بژین و کوردستان سەربەخۆبێت.

وتیشی: لە ١٦ی ئایار بە پیلانی تورکیا پەلاماری بارەگاکانییان درا و لە ئەنجامدا ٢٠ ڕۆژنامەنووس لەو کارەساتەدا شەهید بوون، پاشان هێرشکرایە سەر مەڵبەندی میزۆپۆتامیا، دواتر بارەگای مانگی سور کە برینداری تێدابوو، چەند بارەگایەیکی دیکەش بەر ئەو هێرشە کەوتن و زیاتر لە ٨٣ کەس لەو پیلانگێڕیەدا شەهیدبوون.

غەریب محەمەد لە بارەی سۆراغی براکەیەوە جەختی لەوەکردەوە: لەو کاتەوە بەردەوام لە هەوڵداین و بەدواداچوون دەکەین، هەتا ئێستا هیچ وەڵامێکی دروستمان نەدراوەتەوە، پێمان وتن ئەگەر ماون لە ژیاندا پێمان بڵێن، ئەگەریش شەهید کراون تەرمەکانمان پێ بدەنەوە، لەو بارەیەوە هیچ وەڵامێکمان وەرنەگرتووەتەوە. هەروەها سەردانی وەزیری شەهیدان و کاروباری ئەنفالمان کردوە، بەڵێنیان پێداین و بەڵێنەکانیان جێ بە جێ نەکرد، لە ساڵی ٢٠٠٣ چوومە پرلمان و ئەنجوومەنی وەزیران، تەواوی لایەنە پەیوەندیدارەکان، پێیان وتین ١٥ ڕۆژی دیکە وەڵاممان دەدەنەوە، لەو کاتەوە هەتا ئێستا هیچ وەڵامێکمان وەرنەگرتووەتەوە، ئێمە وەکوو کەسوکاری شەهیدانی کۆمەڵکوژیی هەولێر، خاوەنداری لە شەهیدەکانمان دەکەین و دەستبەرداریان نابین.

هەروەها چێکی بکە

چرۆ شوانیی: پارتی ئەو حیزبە دەسەڵاتدارەیە هیچ کاتێک لە خزمەت و بەرژەوەندیی گەلەکەیدا نەبووە

هاوسەرۆکی هەرێمی سلێمانی تەڤگەری ئازادیی رایدەگەیەنێت، پەرلەمان چی بۆ هەرێمی کوردستان کردوە؟ دەسەڵاتێک زاڵە بەرسەر …