تەرمی هونەرمەندی شەهید مەنسور کەریمییان رەوانەی رۆژهەڵاتی کوردستان کرا

مەراسیمی ماڵئاواى لە تەرمى شەهیدی سینەماکار و هونەرمەندی شۆڕشگێڕی کورد مەنسوور کەریمییان، بە بەشداریی بەناماڵە و هونەرمەندان و کەسایەتیی سیاسیی و چالاکوانانی مەندەنیی  و هاووڵاتییانی هەرێمی کوردستان بەڕێووچوو پاشان ڕەوانەی رۆژهەڵاتی کوردستان کرا.

ئەمڕۆ یەک شەممە لە شاری سلێمانی – شەقامی سالم – لەبەردەم سینەما سالم، بەمەراسیمێک پێشوازی لە تەرمی هونەرمەندی شەهید مەنسور تەیفورییان کرا، پاشان بەشداربووان خولەکێک وەستان بۆ ڕێزلێنان لە شەهید و شەهیدانی دیکەی ڕێگەی ئازادیی؛ لە مەراسیمەکەدا تارا حسێن هاوسەرۆکی تەرڤەری ئازادیی کۆمەڵگەی کوردستان ئامادەبوو تاجەگوڵینەی لەسەر تەرمی هونەرمەندی شەهید دانا، هاوکات ئەندامانی تەڤگەری ئازادیی ئامادەبوون.

دوێنێ شەممە لە مەراسیمێکدا، تەرمی هونەرمەندی شەهید، لە رۆژئاوای کوردستانەوە لەدەروازەی فیشخابوورەوە ڕەوانەی باشووری کوردستان کرا و تەرمەکەی گەیەندرایە شاری سلێمانیی.

هونەرمەندی شەهید مەنسوور کەریمییان، ساڵی ١٩٨٤ لە شاری سنە لەدایک بووە، نزیکەی٢٠ ساڵ لە بوارە جیاوازەکانی سینەمادا کاری کردووە، ماوەی دوو ساڵە لە ڕۆژئاوای کوردستان سەرقاڵى دەرهێنانی فیلم بوو، لە ٢٥ی ئەم مانگەدا بەهۆی هێرشی ئاسمانیی دەوڵەتی داگیرکەریی تورک بۆ سەر ناوچە خزمەتگوزاریی و نیشتەجێبوونی ڕۆژئاوای کوردستان شەهید بوو.

 

هەروەها چێکی بکە

گه‌نجۆ ژیندا سه‌د ساڵی رابردوو بزووتنه‌وه‌ی چه‌كداری و سیاسی له‌ باشووری كوردستان به‌رده‌وام هه‌بووه‌، هه‌ر …