تەڤگەری ئازادیی راگەیاندراوێکی بڵاوکردەوە

جەژنی رەمەزان لەتەواوی موسڵمانانی کورد و جیھان پیرۆزبێت

بە بۆنەی جەژنی رەمەزانەوە، پیرۆزبایی لە دایکانی شەھید، زیندانیانی دۆزی رەوای گەلی کورد لە ھەر چوار بەشی کوردستان و تێکۆشەرانی رێی ئازادیی و دیموکراتی دەکەین. ھیوادارین ئەم جەژنە پیرۆزە، بۆ گەلە کەمان ببێتە مایەی ئاشتیی و چارەسەریی بۆ سەرجەم کێشە و قەیرانەکان، هەروەها کۆتایی ھاتنی ستەم و داگیرکاریی بێت.

جەژنی رەمەزان، لەمانای رۆژوو گرتندا، بۆ ئەوەیە مرۆڤەکان لە ئێش و ئازار و برسییەتی ئەوانی دیکە تێبگەن، بۆ جولاندنی ھەست و ویژانی مرۆڤانەیە لەبەرامبەر یەکتریدا.

لە رۆژی ئەمڕۆ دا گەلی کورد، بەھۆی سیاسەتی دەوڵەتە فایشست و داگیرکارەکان لەلایەک و دەسەڵاتدارانی بەرژەوەندییخواز و  وابەستە بە داگیراکەرانەوە، رووبەڕووی دۆخێکی سەخت و ژیانێکی ناھەموار بووەتەوە. هەر بۆیە لەو دۆخە ئاڵۆزەی رۆژھەڵاتی ناوەڕاست و  ناوچەکەمانی پێدا گوزەر دەکات، لە ھەر کاتێک زیاتر پێویستمان بە ھاوکاریی و گیانی برایەتیی و یەکگرتوویی ھەیە.

ناحەزان و دوژمنانی گەلی کورد، لە ھێرش و داگیرکاریی  و پیلانگێڕییەکانیان راناوەستن. ئەوەتا دەوڵەتی فایشستی تورکیا، بەردەوام بانگی شەڕ و ھێرشکردنە سەر دەستکەوتەکانی گەلی کورد دەکات، دژ بە ماف و ئازادییەکانی گەلی کوردە و لەھەر شوێنێک بێت لە بۆمباران و کوشتن و تیرۆر راناوەستێت. دەبێت گەلی کورد و بەتایبەتیی لە باشوری کوردستان، گەل پشت بەھێز و ئیرادەی خۆی ببەستێت، ئەزموونی یەکگرتوویی و پێداگریی گەل لە ھەڵبژاردنەکانی باکوری کوردستان دەریخست کە یەکگرتویی و پێداگریی لەسەر مافەکانمان گەرەنتی سەرکەوتنمانە. ھەروەک چۆن گەلی کورد لە نەورۆزدا، پەیامی سەرکەوتن و بەردەوامیی تێکۆشانی دا. با  لە جەژنە پیرۆزەشدا، ئێش و ئازارەکان لەگەڵ یەکتر بەشبکەین و  ھاوکار و لێبوردەبین و کێشەکانمان چارەسەر بکەین.

ئێمە هیوادارین، ھەر وەک چۆن مانگی رەمەزان کە مانگی نزا، چاکە و پاکبوونەوەی رۆحە کانە، ئەوا   جەژنەکەیش ببێتە هۆکاری ئاشتیی و ئازادیی بۆ گەلی کورد.

هیوادارین، رۆژ و نزای ھەموو مرۆڤێکی بڕوادار،  دایکانی کورد و ھەموو موسڵمانێکی خواپەرست و خاوەن ئەخلاقی کۆمەڵایەتیی، قبوڵ ببن. ئاشتیی و پێکەوە ژیان، جێگەی شەڕ و داگیرکاریی بگرێتەوە و حەق بەسەر ناحەق دا سەربکەوێت، هەر بۆیە لەم سۆنگەیەوە دەڵێین جەژنی رەمەزانتان پیرۆز بێت.

دەستەی بەڕێوبەرایەتیی – تەڤگەری ئازادیی کۆمەڵگەی کوردستان

هەروەها چێکی بکە

ئه‌ردۆغان و ئاو و په‌كه‌كه‌

له‌تیف فاتیح فه‌ره‌ج هه‌ركه‌سێك ڕووكه‌شانه‌ سه‌یری هاتنه‌كه‌ی ئه‌ردۆغان بكات بۆ به‌غداو ئه‌و ژماره‌ زۆره‌ی رێكه‌وتن …