‘ماندێلای ئەم سەردەمە عەبدوڵا ئۆجالانە دەبێت ئازاد بێت’

پارلمانتاری سویسرا لاورەنجە فەهلمان ریلە ئاماژەی بەوەکرد عەبدوڵا ئ-ۆ-ج-الان ماندێلای ئەم سەردەمەیە و وتی بۆ تێکۆشان لە دژی گۆشەگیریی ئیمراڵی پێویستە کۆمەڵگەی نێونەتەوەیی هەنگاوبنێت.

پارلمانتار لاورەنجە فەهلمان ریلە. لەبارەی گۆشەگیریی ئیمراڵی و هەڵمەتی ئازادیی بۆ عەبدوڵا ئۆجالان بۆ ئاژانسی ئەواڵی فورات قسەی کرد.

‘هەڵوێستی سی پی تی جێگەیی بیرلێکردنەوەیە’

پارلمانتار ریلە ئەوەی ئاماژەی بەوەکرد پێویستە لەسەر سی پی تی و وڵاتانی ئەوروپا لە بەرامبەر گۆشەگیریی هەنگاو بنێن و وتی: “وڵاتی سویسرا و کۆمەڵگەی نێونەتەوەیی لە بابەتی گۆشەگیریی ئیمراڵیدا دەتوانن کاریگەریی دورستکەن و گوشار بخەنە سەر حکومەتی تورک. لە ماوەی ڕابردوودا سی پی تی سەردانی تورکیایی کرد، بەڵام لە سەردانەکەیدا نەڕۆیشتە زیندانی ئیمراڵی، بۆیە دەبێت بڵێین تورکیا گۆشاری لە سی پی تی کردوە کە سەردانی  عەبدوڵا ئۆجالان و زیندانیانی تری سیاسیی نەکات لە زیندانی دورگەی ئیمراڵی. وێڕای ئەمەش سی پی تی هیچ سوربوونێکی بۆ سەردانیکردنی ئیمراڵی نەکردوە. زۆر نازانین لەبارەی سەردانیەکەی ئەم دواییەی سی پی تی بۆ تورکیا، بەڵام ئەم دۆخە جێگەی تێڕامانە.”

‘عەبدوڵا ئۆجالان سیمبۆڵە بۆ کوردان’

پارلمانتار لاورەنجە فەهلمان ریلە باسی لەوەکرد عەبدوڵا ئۆجالان سیمبۆڵی تێکۆشانی ئازادیی گەلی کوردە، نوێنەرەوەی هیوایی گەلی کوردە و وتی: “عەبدوڵا ئۆجالان لەناو گەلی کوردا جێگەیەکی گرنگ و گەورەی هەیە و گەلی کورد گوێی لێدەگرێت. لەبەر ئەمە لە چارەسەرکردنی پرسەکانی کورددا وەک کارەکتەرێکی بنەڕەتییە. ئەو گفتگۆیانەی لە پێشوودا ئەنجامدران دەرخەری ئەم ڕاستیەن.”

‘ئازادیی عەبدوڵا ئۆجالان بۆ چارەسەرکردنی پرسەکان گرنگە’

لاورەنجە فەهلمان ریلە یەکێک لە ئامانجەکانی لە پێشکەشکردنی ڕەشنووسی پرسەکەی، لە بابەتی ئازادیی عەبدوڵا ئۆجالاندا ئەوەیە کە سویسرا لەم ڕووە هەنگاوبنێت و وتی: “گۆشەگیریی سەر عەبدوڵا ئۆجالان و شەڕ، بە تایبەتی ئەو شەڕەی لە ڕۆژئاڤا ئەکرێت، گرێدراویی یەکترن. سوربوون لەسەر گۆشەگیریی لە هەمانکاتدا سوربوونە لەسەر شەڕ. ئازادکردنی عەبدوڵا ئۆجالان بۆ گەلی کورد، وەک بەشێکە لە چارەسەری کێشەکان سەیردەکرێت.”

‘پێویستە هەموو کەسێک بەشداری هەڵمەتی ١٠ی تشرینی یەکەم بێت’

لاورەنجە فەهلمان ریلە باسی لەوەکرد دەستپێکردنی هەڵمەتی ١٠ی تشرینی یەکەمی ئازادیی بۆ عەبدوڵا ئۆجالان هەنگاوێکی گرنگە و وتی: “لە بەرامبەر گۆشەگیریی لەسەر ئۆجالان و بۆ مسۆگەرکردنی ئازادیی ئۆجالان پێویستە وڵاتانی ئەوروپا لەناو کۆمەڵگەی نێونەتەوەییدا هەنگاو بنێن. لەبەرامبەر ئەم دۆخەدا پێویستە گەلی سویسرا هەڵوێستی هەبێت. هەڵمەتی ١٠ی تشرینی یەکەم بەم شێوەیە واتادارتر دەبێت.

‘عەبدوڵا ئۆجالان ماندێلای ئەم سەردەمەیە’

ئەو پارلمانتارەی سویسرا، وتیشی پێموایە بۆ مسۆگەرکردنی ئازادیی عەبدوڵا ئۆجالان دەبێت بە چەند قۆناغێک کارکەین. سەرەتا گۆشەگیریی لەسەر عەبدوڵا ئۆجالان و زیندانیانی سیاسی لاببرێت. دواتر گرنگی زیاتر بدەینە هەڵمەتی ئازادیی بۆ عەبدوڵا ئۆجالان، کە وەک ماندێلای ئەم سەردەمە دەبینرێت. هەڵمەتی ئازادیی بۆ عەبدوڵا ئۆجالان نیشانەی هیوایە، بەڵام ڕێگەیەکی دور و درێژەوە پێویستە لەم ڕوەوە بەشێوەیەکی سەفەربەری بەردەوام بێت.”

هەروەها چێکی بکە

حسێن کەرکوکی: سەردانەکەی ئەردۆغان سووکایەتیی کردنە بە گەل و دەوڵەتی عێراق

بەرپرسی نووسینگەی بەغدادی  تەڤگەری ئازادیی کۆمەڵگەی کوردستان ڕایگەیاند، سەردانەکەی ئەردۆغان بۆ عێراق سووکایەتیی کردنە بە …