حیزبی شیوعی سەردانی تەڤگەری ئازادیی کرد

شاندێکی حیزبی شیوعی سەردانی تەڤگەری ئازادیی کرد، هەردوولا لەبارەی هەڵبژاردنەکانی ئەنجومەنی پارێزگاکانی عیراقەوە وتووێژیان کرد و هاوسەرۆکی هەرێمی کەرکوکی تەڤگەری ئازادیی رایگەیاند، هەر لیستێک پڕۆژەیەکی باشی هەبێت بۆ خەڵکی کەرکوک پشتیوانیی ئەکەین.

ئەمڕۆ دووشەممە ۷ی ئاب لە شاری کەرکوک، کۆمەڵ سەرمەد هاوسەرۆکی هەرێمی کەرکوکی تەڤگەری ئازادیی کۆمەڵگەی کوردستان  و ئەندامانی ئەنجومەنی هەرێمی کەرکوک پێشوازییان لە شاندێکی مەڵبەندی کەرکوکی حیزبی شیوعی کوردستان کرد، شاندەکەی حیزبی شیوعی پێکهاتبوون لە دڵشاد حەساریی بەرپرسی مەڵبەندی کەرکوکی حیزبی شیوعی، عیماد محەمەد بەرپرسی پەیوەندییەکان و هەتاو زیاد ئەندامی مەڵبەند.

کۆمەڵ سەرمەد بە ماڵپەڕی تەڤگەری راگەیاند: ئێمە وەک تەڤگەری ئازادیی وتمان، هەڵوێستی سەرەتا و کۆتاییمان ئەوەیە کە هەر لیست و قەوارەیەک بتوانێت بۆ هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگای کەرکوک پڕۆژەیەکی باشی هەبێت و خەڵکی کەرکوک لێی رازیبێت ، ئەوا ئێمە پشتگیریی ئەکەین.

وتیشی: پێشنیازی ئەوەشمان بۆیان حیزبی شیوعی و یەکێتیی کرد، ئەو لایەنانەی لیست و قەوارەیان نییە خۆیان تۆمار نەکردوە، ئەتوانن هاوپەیمانییەکی تر درست بکەن بۆ ئەوەی زۆرترین دەنگ بهێنن.

هەروەها چێکی بکە

گه‌نجۆ ژیندا سه‌د ساڵی رابردوو بزووتنه‌وه‌ی چه‌كداری و سیاسی له‌ باشووری كوردستان به‌رده‌وام هه‌بووه‌، هه‌ر …