وەزیری بەرگریی عێراق: هیچ رێککەوتنێکمان لەگەڵ تورکیادا نییە بۆ ئۆپەراسیۆنی هاوبەش دژی پەکەکە

وەزیری بەرگریی عێراق سابت عەباسی، ئاماژەی بەوەدا یەکێک لە تەوەرەکانی سەردانە چاوەڕانکراوەکەی سەرۆکوەزیرانی عێراق بۆ واشنتن لە مانگی نیسانی داهاتوودا گفتۆگکردنە لەبارەی پرسی کشانەوەی هێزەکانی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتییە لە عێراق بەشێوەیی پلەبەندی.

وەزیری بەرگریی عێراق سابت عەباسی، لە چاوپێکەوتنی لەگەڵ کەناڵێ ‘حەدەس’دا ئاماژەی بەوەکردوە؛ کە لە پرسی سەردانە چاوەڕوانکراوەکەی سەرۆکوەزیرانی عێراق پرسی کشانەوەی ‌هێزەکانی هاوپەیمانی نێونەتەوەییە و وتی: “هیچ ڕێککەوتنێکمان لەگەڵ تورکیادا نییە بۆ  ئەنجامدانی ئۆپەراسیۆنی هاوبەش دژی پە*کە*کە، تەنیا ئەوە نەبێت لایەنی تورکیا پێی وایە ئەگەر دڵنیایی ئەمنیی لە سنوورە هاوبەشەکانمان هەبێت، مانەوەی هێزەکانی تورکیا لە عێراق پێویست نابێت.”

هەروەها چێکی بکە

تەڤگەری ئازادیی راگەیاندراوێکی بڵاوکردەوە

ساڵیادی کۆمەڵکوژیی شاری قەڵادزێ ئەمڕۆ ٢٤/٤/٢٠٢٤ نیو سەدە تێدەپەڕێت، بەسەر ئەو کۆمەڵکوژیی و زامە قوڵ  …