دژی سەپاندنی سزای نوێ بەسەر ڕێبەر ئۆجالاندا، کەمپەینێک بەناوی ‘دەرگاکانی ئیمرالی بکەنەوە’ دەستیپێکرد

دژی سەپاندنی دوو سزای نوێ بەسەر ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان، لە تورکیا و باکووری کوردستان کەمپەینێک بەناوی ‘دەرگاکانی ئیمرالی بکەنەوە’ دەستیپێکرد و هەزاران کەس شەوی ڕابردوو هاشتاگەکەیان لە پەڕەی خۆیان لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاوکردەوە.

بڵاوبوونەوەی ئەو هەواڵە هەرزوو کاردانەوەی بەدوای خۆیدا هێنا، شەوی ڕابردوو لە تورکیا و باکووری کوردستان بە هاشتاگی “دەرگاکانی ئیمرالی بکەنەوە” کەمپەینێک لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان دەستیپێکرد و بەزوویی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانی تەنی.

هەزاران کەس شەوی ڕابردوو هاشتاگەکەیان لە پەڕەی توویتەری خۆیان بڵاوکردەوە، لەناویاندا سەدان سیاسەتمەدار، پارێزەر، مافناس، ڕێکخراوی مەدەنیی و هاوسەرۆکانی هەدەپە هەبوون، کە هاشتاگەکەیان لەسەر پەڕەی فەرمیی خۆیان بڵاوکردبووەوە.

دوێنێ نووسینگەی پارێزەرانی سەدە ڕایگەیاند، دوای ئەوەی سەردانی داواکاری گشتییان کردووە بەمەبەستی ئەنجامدانی دیدار لەگەڵ ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان، بۆیان دەرکەوتووە دوو سزای نوێ بەسەر ڕێبەر ئۆجالان-دا سەپێندراوە و بەوهۆیەشەوە هەشت مانگە هیچ زانیارییەکیان لەبارەیەوە نییە.

هەروەها چێکی بکە

“ژن هۆگری سروشتە و پارێزگاری لە ژینگە دەکات”

یەریڤان شاسوار، چالاکوانی ژینگەیی باسی لەوەکرد، کە چۆنیەتی بەکارهێنان و پارێزگاریکردن لە ژینگە و سروست …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *