ئەمڕۆ لە سلێمانی ڕێپێوانێک بۆ شەرمەزارکردنی ١٥ـی شوبات بەڕێوەدەچێت

ئەمڕۆ پێنج شەممە، لە چوارچێوەی هەڵمەتی “ئازادیی جەستەیی بۆ ڕێبەر ئۆجالان، چارەسەریی بۆ پرسی کورد”، کاتژمێر ٢ـی پاش نیوەڕۆ، لە شەقامى سەهۆڵەکەی شاری سلێمانیی رێپێوانێکی جەماوەریی بەڕێوەدەچێت.

لە شاری سلێمانی، بە مەبەستی ئیدانەکردنی ٢٥مین ساڵیادی پیلانگێڕیی نێودەوڵەتی لە دژی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان، ڕێپێوانێکی جەماوەریی بەڕێوەدەچێت.

ڕێپێوانەکە، کاتژمێر ٢ـی پاش نیوەڕۆ لە شەقامى سەهۆڵەکەی شاری سلێمانی دەستپێدەکات و تا بەردەم باخی گشتیی درێژە دەکێشێت.

ڕێپێوانەکە لە چوارچێوەی هەڵمەتی “ئازادیی جەستەیی بۆ ڕێبەر ئۆجالان، چارەسەریی بۆ پرسی کورد” بەڕێوەدەچێت، کە لە مەخموور و شەنگال لە باشووری کوردستان، ڕێپێوانی گەورەیی ئازادیی لە ئامەدی باکووری کوردستان و دەیان وڵاتی دیکەی ئەوروپادا بەڕێوەبچێت.

هەروەها چێکی بکە

کۆڕێک بۆ ناسادنی کتێبی هەرێمێکی خنکاو بەڕێوەچوو

لە شاری رانییە کۆڕێک بۆ خالید قادر نووسەری کتێبی هەرێمێکی خنکا و بەڕێوەچوو، لە کۆڕەکەدا …