رۆژنامە عەرەبییەکان: قەیرانی عێراق بەرلە هەڵبژاردن و ناکۆکیی نێوان تورکیا – ئێران

رۆژنامە عەرەبییەکان، سەرلەبەیانی ئەمڕۆ چوار شەممە باس لە دۆخی عێراق پێش هەڵبژاردنە ناوخۆییەکان و ناکۆکییەکانی نێوان تورکیا و ئێران و توڕەیی رووسیا لە حەماس دەکەن.

رۆژنامەی عەرەب  بابەتێکی ناونیشانی “کێشەکان لە عێراق پێش هەڵبژاردنە ناوخۆییەکان”. بڵاوکردوەتەوە،  رۆژنامەکە ئاماژەی بەوەکردووە، پێش هەڵبژاردنە ناوخۆییەکان بەکارهێنانی هۆکاری یاسایی بۆ دوورخستنەوەی دوو ئەندامی دیاری بنەماڵەی سیاسیی سوننە لە عێراق، رۆڵی گرژیی و توندوتیژەکانی نێوان سەرکردە سوننەکان ناشارێتەوە، لە ململانێکاندا و لایەنە سوننەکانیش هەمیشە داوای هاوکاریی لە لایەنەکان دەکەن و گرووپە شیعەکانیش لەمەدا سوودمەند دەبن لە ململانێکاندا.

ناکۆکیی نێوان تورکیا و ئێران 

رۆژنامەی شەرقوئەوسەت، پەیوەندیدار بەم بابەتە باسی لە هەڵوەشاندنەوەی سەردانەکەی ئیبراهیم رەئیسیی سەرۆک کۆماری ئێران کرد لە دوا ساتەکانی ئەو لووتکەکەیەی کە پێشبینی دەکرا دوێنێ لە ئەنقەرە لەگەڵ رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆک کۆماری تورکیا کۆببێتەوە،  رۆژنامەکە کە پشت بە سەرچاوە دیپلۆماسییەکان دەبەستێت، ئاماژەی بەوەکردووە، دواخستنە کتوپرەکەی سەردانەکە هەوڵی سەرۆک کۆماری ئێران بووە بۆ فشارخستنە سەر تورکیا بۆ ئەوەی هەڵوێستی توند بەرامبەر ئیسرائیل بگرێتەبەر. هەروەها ئەوەش ئاشکرا بوو کە رێیسیی دەیویست دەوڵەتی تورک فشاری زیاتر بخاتە سەر تورکیا، بەهۆی بەردەوامبوونی پەیوەندییەکانی لەگەڵ ئیسرائیل دا.

تووڕەبوونی  رووسیا لە حەماس

ڕۆژنامەی “جمهورییە”ی لوبنانیی لە بارەی هەڵوێستی رووسیا سەبارەت بە رووداوەکانی غەززە بڵاویکردەوە کە ئازادکردنی زیندانی ئیسرائیلیی – روسیی ڕۆنی کرێڤۆری لەلایەن حەماسەوە دواکەوت، ئەمەش بەشێوەیەکی سەرەکیی لەبەرئەوەی مۆسکۆ پێشبینی دەکرد بەم نزیکانە و دەستبەجێ ئازاد بکرێت، چونکە پەیوەندییەکی باشی لەگەڵ حەماس هەیە.

بەگوێرەی رۆژنامەکە کە پشت بە سەرچاوە دیپلۆماسییەکان دەبەستێت، تاکە شتێک کە مۆسکۆی زیاتر توڕە کردووە ئەوەیە کە حەماس هیچ گرنگییەکی بە رووسیا نەداوە کە نێوەندگیریی بکات لە ئاگربەستی سەربازیی و رێککەوتنی ئاڵوگۆڕیی دیلەکاندا.

هەروەها چێکی بکە

سەرهەڵدانی ۱۹ تەمموز لە ڕۆژئاواو باكوری سوریاو گەلی كوردو مرۆڤایەتیی پیرۆزبێت  

سەرهەڵدانی گەل لە ۱۹ تەمموز لە ڕۆژئاواو باكوری سوریاو گەلی كوردو مرۆڤایەتیی پیرۆزبێت بەناوی ئەندامانی …