بانە؛ کۆڵبەرێک کوژرا

لە ئەنجامی تەقەی هێزەکانی دەوڵەتی ئێران لە سنووری بانە، کۆڵبەرێکی خەڵکی شاری سەڵماس کوژرا، لە نەوسودیش کۆڵبەرێکی دیکە بریندربوو.

 بە گوێرەی هەواڵێکی کۆڵبەر نیوز، دوێنێ سێ شەممە هێزەکانی دەوڵەتی ئێران لە ناوچە سنوورییەکانی بانەی سەر بە پارێزگای سنەی رۆژهەڵاتی کوردستان تەقەیان لە ژمارەیەک کۆڵبەر کردووە و بەهۆیە کۆڵبەرێک کوژراوە.

ئەوەش خراوەتەڕوو، کە ئەو کۆڵبەرەی کوژراوە، ناوی شۆڕش خەرگوشی، تەمەن ٣٣ ساڵ، خەڵکی گوندی زاویە جیکی سەر بە شاری سەڵماس لە پارێزگای ورمێ بووە بووە.

هەر دوێنێ لە سنووری نەوسودی سەر بە پارێزگای کرماشانیش هێزەکانی دەوڵەتی ئێران تەقەیان لە کۆڵبەران کرد و بەهۆیەوە کۆڵبەرێک بە ناوی ئەمیر ئیلاهی تەمەن ٢٥ ساڵ برینداربوو.

بەگوێرەی ئامارەکانی ئەو سەرچاوەیە لە ساڵی رابردوودا لە ناوەچە سنوورییەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان لانیکەم ٣٢ کۆڵبەر کوژراون و ٢٦١ کۆڵبەریش برینداربوون، کە زۆرینەیان بە تەقەی راستەوخۆی هێزەکانی دەوڵەتی ئێران بووە.

 

هەروەها چێکی بکە

تەڤگەری ئازادیی سەردانی حیزبی پێشکەوتنخوازیی دیموکراتی کوردستانی کرد

شاندێکی تەڤگەری ئازادیی کۆمەڵگەی کوردستان، سەردانی حیزبی پێشکەوتخوازیی دیموکراتی کوردستانی کرد، هەردوولا لە بارەی رەوشی …