سەرلەبەیانی ئەمڕۆ، جارێكی دیكه فڕۆكە جەنگییەكانی دەوڵەتی توركیا بۆردومانی چەندین ناوچهی چیاكانی بۆڵێ و بەربزێنی لە سنوری قەزای سیدەكان و قهزای چۆمان دهستپێكردهوه.
بەگوێرەی سەرچاوە هەرێمییەکان لە سنوری سیدەکان و چۆمان، سەر لە بهیانی ئهمڕۆ چوار شەممە، فڕۆكه جهنگییەکانی سوپای توركیا چیای بۆڵێ و بهربزێنی لە سنوری قەزای چۆمان و سیدهكانی له قهزای سیدەکان سەربە پارێزگای هەولێر بۆردومان كرد، دەنگی بۆردومانەکە لەلایەن گوندنشیینانەوە بیستراوە.
هەتا ئێستا، زیانه گیانیی و ماددییەکانی ئەو هێرشەی سوپای تورکیا. نازاندرێت.