دەوڵەتی ئێران کۆڵبەرێکی دیکەی کوشت

لە ئەنجامی دەستدرێژی گولـلەی هێزەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە ناوچە سنوورییەکانی بانە، کۆڵبەرێکی دیکە کوژرا.

بە گوێرەی هەواڵێکی میدیاکانی رۆژهەڵاتی کوردستان، هێزەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران ئێوارەی دوێنێ شەممە لە ناوچەی هەنگەژاڵی بانە، تەقەیان لە ژمارەیەک کۆڵبەر کردووە و بەهۆیەوە ئەحمەد سادقی تەمەن ٣٢ ساڵ ژیانی لەدەستداوە.

ئەحمەد سادقی خەڵکی گوندی قەباغڵوی سەقز بووە و خێزاندار و باوکی دوو منداڵ بووە.

بە گوێرەی ئامارەکان لە ١٠ مانگی رابردوودا لە ئەنجامی تەقەی هێزەکانی ئێران لانیکەم ١٨ کۆڵبەر کوژراون، کە بەشێکی بەرچاویان لە سنووری بانە بوون و هەردوێنێ بە هۆی تەقەی هێزەکانی ئێرانەوە سێ کۆڵبەر لەو ناوچەیە بریندارببوون.

هەروەها چێکی بکە

“دەبێت سی پی تی ئاشکرای بکات کە لە ئیمراڵی چی روودەدات”

پارێزەر ژان پرۆسپێر رایگەیاند، کە گۆشەگیرکردنی عەبدوڵا ئۆجالان لە دژی پەیماننامەی مافەکانی مرۆڤی ئەوروپایە و …