ئه‌ی ئه‌گه‌ر سلێمان میت بوایه‌ چی؟

له‌تیف فاتیح فه‌ره‌ج

“ئێستا ئه‌گه‌ر سلێمان له‌ بری ئه‌و تۆمه‌ته‌ی دراوه‌ته‌ پاڵی كه‌ من پێموایه‌ تۆمه‌تێكی شه‌ره‌فمه‌ندایه‌ ، میت بوایه‌ چی ، ئایه‌ ئاسایشی دهۆك ده‌كارن میتێك بگرن و به‌ ئاشكراش بڵێن له‌ به‌ر ئه‌وه‌ی میت بوو گرتمان؟”

ڕووم له‌ سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستانه‌، ئاسایشی دهۆك ده‌ڵێن سلێمان ئه‌حمه‌د په‌كەكه‌یه‌ بۆیه‌ گیراوه‌ ، سه‌رۆكی هه‌رێم ئه‌گه‌ر پەكەكه‌یی بوون تاوان بێت، ئه‌ی پارتی بون و یه‌كێتی بون و ئیسلامی بون چیه‌؟

جارێكیان فه‌رهاد پیرباڵ له‌ چیرۆكێكدا نووسی له‌ سه‌ر پردی ده‌لال له‌ زاخۆ جه‌ندرمه‌ ده‌ست بۆ له‌شی ئافره‌تی كورد ده‌بات ، ئه‌رێ‌ كه‌س ده‌توانێ‌ به‌ جه‌ندرمه‌و میت بڵێت پشتی چاوتان برۆیه‌؟ ئه‌رێ‌ سه‌رۆكی هه‌رێم پێموایه‌ له‌ دیرۆك ده‌زانی باپیری بابت كێ‌ له‌ زیندانێی خست ، كێ‌ سزای دا ، كێ‌ كوشتی؟

فه‌قێ‌ قادری هه‌مه‌وه‌ند بڕوای وایه‌ هه‌ركه‌س به‌ تورك باوه‌ڕ بكات ئه‌حمه‌قه‌ ، ئێستا ئه‌گه‌ر سلێمان له‌ بری ئه‌و تۆمه‌ته‌ی دراوه‌ته‌ پاڵی كه‌ من پێموایه‌ تۆمه‌تێكی شه‌ره‌فمه‌ندایه‌ ، میت بوایه‌ چی ، ئایه‌ ئاسایشی دهۆك ده‌كارن میتێك بگرن و به‌ ئاشكراش بڵێن له‌ به‌ر ئه‌وه‌ی میت بوو گرتمان؟

هه‌رچه‌نده‌ پارله‌مان و حكومه‌ت و هه‌مووشت ئێكسپایه‌رن ، لێ‌ نه‌له‌ پارله‌مانی كوردستان ، نه‌له‌ حكومه‌ت و وه‌زاره‌تی ناوخۆ ، نه‌به‌ فه‌ڕمی له‌ لایه‌ن هیچ حزبێكی باشوره‌وه‌ په_‌كه_‌كه‌یی بوون به‌ تاوان له‌ قه‌ڵه‌م نه‌دراوه‌، هیچ دادگایه‌كیش له‌ هه‌رێم بڕیاری له‌و جۆره‌ی نیه‌، ئیدی تاوانه‌كه‌ی سلێمان چیه‌ ، جیاوازی نێوان سلێمان و ڕۆژنامه‌وانێكی كه‌ی 24 چیه‌ كه‌ ده‌بێت ئه‌میان بگیرێ‌ و ئه‌ویان خه‌ڵات بكرێ‌، ئه‌مه‌ بۆ ڕوداویش وه‌سایه‌ كه‌ تازه‌كی لیستێك به‌ بڕی موچه‌كانیان بڵاو كراوه‌ته‌وه‌ هیوادارم لیسته‌كه‌ درۆ بێت !!.

ئێستا سلێمان ئاسایشی دهۆك گرتویه‌تی یان میتی تورك، ئه‌و بیانوی گرتنه‌ی سلێمان له‌ لایه‌ن ئاسایشی دهۆكه‌وه‌ ئیدی ده‌بێت هه‌لێكی باش بۆ ئه‌وه‌ی كێت به‌ دڵ نه‌بوو بیگره‌و بڵێ‌ په‌کەکەیە‌ ، وه‌ك چۆن كاتی خۆی دانانی تۆزێك ڕیش به‌س بوو بۆ ئه‌وه‌ی بگیرێی، ئه‌وه‌ شێروانیش له‌ سه‌ر تاپڕی بێمۆڵه‌ت سزاكه‌ی درێژكرایه‌وه‌ ، ده‌ی هه‌ر له‌و ئاكرێیه‌ی شێروان ماڵ نیه‌ چه‌كی بێمۆڵه‌تی تیا نه‌بێت ، تاپڕ چیه‌ بڵی قه‌ناس و بیكه‌یسی !!.بۆ كوڕه‌ موسته‌شاری به‌عس میلانی بێمۆڵه‌تیش ئاساییه‌ ، لێ‌ بۆ شێروان تاپڕ وه‌ك چه‌كی ئه‌تۆمه‌ !!.

 

هەروەها چێکی بکە

لە تۆمەتی سوتاندنی بازاڕەکانەوە بۆ داخستنی پارت و رێکخستنە وڵاتپارێزەکان

ماوەیەک بەر لەئێستا بوو، لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا  بەناوی وەزارەتی ناوخۆی ھەرێم و بەغداد بێ ھیچ …