دەنیز پۆیراز شەھیدی ڕێگه‌ی ئازادی ژن و کورد و مرۆڤایەتیە

دوێنێ کچە چالاکوان و ئەندامی پارتی دیموکراتی گەلان دەنیز پۆیراز لە ئەنجامی ھێرشی فاشیزمانە و ھۆڤانەی مەھەپە ئاکەپە، بوو بە ئامانجی دوژمنانی ئازادی و دیموکراتی گەلان، ئەو ھێرشە تیرۆریستانەی کرایە سەر بارەگای ھەدەپە و دەنیز پۆیرازی شەھید کرد، ھەمان زھنیەت و ھەمان پیلانی داگیرکاریە کە بڕیاریان داوە گەلی کورد قڕ بکەن لە ھەر کوێیەکی دونیا بێت.

ڕۆژێک ساکینە چانسز و ھەڤاڵانی لە ئەوروپای بە ناو دیموکراسی و رۆژێک سێڤێ دەمیر و فاتیمەکان و ھەڤرین خەڵەفەکان، تا دەگاتە دەنیز، ھەموو زنجیرەیەکی پێکەوە گرێدراون و یەک زھنیەت و یەک ئامانجی لە پشتە، کە زھنیەتی فاشیزمی داگیرکاری ئاکەپە-مەھەپە یە، جگە لە پرۆسەی تیرۆری ژنانی ئازادیخواز و چالاک، ھەمان زھنیەت ئێستا ھێرشەکانی ھێناوەتە ناو باشووری کوردستان و عێراقەوە و ھەموو ڕۆژێک گوندێک دەسوتێنێ و ھەنگاوێک لە داگیرکاری و ھاوکات تاڵانی دێتە پێشەوە و گەنجان و ھاوڵاتیانمان دەکاتە قوربانی.

ئەوەی جێگەی خۆشحاڵییە گەلی کورد و بزوتنەوە ئازادیخوازەکەی بەرامبەر بە زھنیەتی فاشیزم و ھێزی داگیرکاری، گەورەترین بەرخۆدانی سەردەم و تێکۆشانی ئازادی بەڕێوەدەبەن، ھاوبیرانی شەھید دەنیز و ھەڤاڵانی ئەمڕۆ مێژووی بەرخۆدانی تۆمار دەکەن و تۆڵەی ھەڤاڵانیان بە سەرکەوتنە یەک لە دوا یەکەکان دەکەنەوە، شەھیدان دەبنە سیمبوڵی ئازادی گەلێکی تێکۆشەر و بەرخۆدێر، دوژمنان و تیرۆریستانیش دەبێت لەبەردەم تێکۆشانی دەنیزەکاندا شکست بێنن، مسۆگەر شۆڕشێک ژنانی ئازادیخواز پێشەنگایەتی بکەن سەردەکەوێت.

ته‌ڤگه‌ری ئازادیی كۆمه‌ڵگه‌ى كوردستان

دەستەی ھاوسەرۆکایەتی

20/06/2021

هەروەها چێکی بکە

زیندانەكانی سروشت و ژینگە لە هەرێمی كوردستان

ئەبوبەكر مەجید چەند ناشیرین و جێگەی داخە! ئەو هەموو دار و گوڵ و گەڵا و …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *