ژمارەیەک کۆڵبەری دیکە بە تەقەی هێزەکانی ئێران بوونە قوربانی

کردنە ئامانجی کۆڵبەران لە ناوچە سنوورییەکانی رۆژهەڵاتی کورستان لە هەڵکشاندایە و جارێکی دیکە ژمارەیک لە کۆڵبەران بە هۆی تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی ئێران بوونە قوربانی.

کۆڵبەر نیوز بڵاویکردووەتەوە، ڕۆژی ١ی تشرینی یەکەم، لە ئەنجامی بۆسە و تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی سەر بە دەوڵەتی ئێران لە ناوچەی سنووری ‘تەتە’ی هەورامان لە نزیک گوندی ‘دارکی’ لە پۆلێک لە کۆڵبەران، کۆڵبەرێک کوژراوە و چەند کۆڵبەرێکی دیکەش بریندار بوون.

بە گوێرەی زانیارییەکانی ماڵپەڕەکە، هەمان ڕۆژ لە ناوچەی سنووری نودشەی سەر بە پاوە لە پارێزگای کرماشان، کۆڵبەرێک لە لایەن هێزەکانی دەوڵەت کراوەتە ئامانج و بریندار بووە. ئەوەشخراوەتەڕوو، ئەو کۆڵبەرە لە کاتێکدا تەقەی لێکراوە، کە هیچ کۆڵێکی پێنەبوو.

ئەمەش لە کاتێکدایە لە ماوەی ٢ هەفتەی ڕابردوودا، کردنە ئامانجی کۆڵبەران لە ناوچە سنوورییەکانی ڕۆژهەڵات لە لایەن هێزەکانی سەر بە دەسەڵات چڕتر بووەتەوە و لەو ماوەیەدا چەندین کۆڵبەر بە تەقەی ڕاستەوخۆی ئەو هێزانە کوژراون و بریندار بوون.

هەروەها چێکی بکە

سەرهەڵدانی ۱۹ تەمموز لە ڕۆژئاواو باكوری سوریاو گەلی كوردو مرۆڤایەتیی پیرۆزبێت  

سەرهەڵدانی گەل لە ۱۹ تەمموز لە ڕۆژئاواو باكوری سوریاو گەلی كوردو مرۆڤایەتیی پیرۆزبێت بەناوی ئەندامانی …