کاتی لێدانی گەورەیە لە دووژمن

سیروان هۆرامی

 

” گرینگە تێپەڕی شەرێک بین کە ساڵانە رێبەر ئاپۆ وەکوو شەڕی گەلی شۆرشگێڕی ناوی لێ کردوە. گرینەگە هەر کەسە لە هەر شوێنی کە هەیە رقی خۆی لە داگیرکەری لە سەر ناوی نفرەتی پیرۆز سەفەربەر بکات”.

 ئەمە پەیامی شەهید رۆژهات زیلان ئەو گەنجە شۆڕشگێڕیە کە لەگەڵ شەهید ئەرداڵ شاهین لە بەردەم وەزارەتی ناوخۆیی تورکیە چالاکی فیداییان کرد. ئەم چالاکیە دەوڵەتی تورکیەی هەژاند و مۆری خۆی لە قۆناخێکی نوێ خست. بە راستی کاتی ئەوە هاتووە گەلی کورد لە دووژمن بدات و سەرکەوتنی خۆی مسۆگەر بکات.

دەوڵەتانی داگیرکەری کوردستان زیاتر لە یەک سەدەیە بە هاوکاری زلهێزە جیهانیەکان بڕیاری پاکتاوکاری گەلی کردیان داوەو لەم پێناوەدا سڵ لە هیچ جۆرە تاوانێک ناکەنەوە. لە بەر چاوی جیهانی قرووقاپدا بۆمبی کیمیاوی و چەکی ئەتۆمی تاکتیکی بەکار دێنن و ژینۆساید دەکەن. بۆ ئەوان گرینگ نیە ئەوانەی دەکووژرێن خەڵکی مەدەنینی بن منداڵن یان هەر کسی دیکە بێت، گرینگ ئەوەیە کورد وەها چاوترسێن بکەن کە رازی بێت لە کوێلە بوونی خۆی. ئەم سیاسەتەی بە کوێلەکردنی کورد تا ئاستێک توانیویەتی کاریگەری بکاتە سەر کۆمەڵگەی کورد و کەسایەتی وەهای ئافراندووە کە لە لێسینەوەی چەقۆی جەلادەکەی تێر ناخوات. ئێستا ئەم دیاردەی کوێلە بوونە لە تاک دەرکەوتووە لە چوار چێوەی پارتی سیاسیدا بە رێکخراوەیی کراوەو بووەتە خاوەن دەموودەزگا، ناوەندی پەروەردەیی  و راگەیاندن. لەم بوارەد بە زەقی پەدەکە و لایەنگرانی  هەموو بوونتە هەوێنی رێکخستن کردنی داگیرکەری و کەسایەتی بە کوێلە کاراو لە کوردستان و ناوچەکە.

ئەم رەوتە ئێستا خاوەن راگەیاندن رۆژانە پەخش دەکات و ژەهر بڵاو دەکاتەوە و رێکخستنی تایبەت بەخۆی هەیە و لە چوارچێوەی شەڕی تایبەتدا دژی کوردی ئازاد دەکاو ئارمانجی شکاندنی شکۆی ئێنسانی کوردە. ئێسات بەکرێگیراوی کراوە بە کلتوور و خەریکە تا مەمیلکەکانی تاکی کورد درێژ دەبێتەوە و ئێمە رۆژانە بینەر و بیسەری ئەو کەسانەین کە لە چاوی داگیرکەریوەو سەیری رووداوەکان دەکەن و بە زامانی ئەوان قسەدەکەن. لەم پێناوەدا بە ملیادرها دۆلار خەرجی کاناڵی تلوزیۆنی و پەیجاکان دەکرێت و بە هەزارن کەس وەکوو نووسەر و رووناکبیر و هۆنەرمەندو قەلەمشۆر و راگەیاندکار لەم هێڵی جاشایەتیەدا کاردەکەن و سەربازی ئەم رێبازەن. کەسانی وەکوو عەلی عەونی، حەمید گەوهەری ، عەلی جەوانمەردی و … تەنیا بەشێکی بچووکی کوێلەکانی داگیرکاری هزرین.

ئەم دیاردەیە ئێستا وای لێهاتووە کە کەسایەتی داگیرکراو تەنانەت لە پێناو جاشایەتی پارە وەرناگەرێ بەڵکوو پارەش دەدەن تاکوو داگیرکەری پەلکێشی نێو ماڵی کورد بکەن نموونەی ئەم هەموو تانکرە نەوتەیە کە بە خۆڕایی دەدرێتە دەوڵەتی داگیرکەری تورکیە. ئەمە دیاردەیێکی قیزەون وتاڵی گەلی کوردە کە بووەتە سەرەتان و وەکوو دۆمەڵێکی چکنی لێهاتووە.

لێردا ئێمە لە کەسایەتیدا رووبەرووی دوو دیاردەین:

 یەکەم؛ کوردی ئازاد و بەشەرەف کە بۆ ئازادی و بە ئێرادەبوونی خۆی شەڕدەکات، گیانبازی دەکات و شەورۆژ بۆ بوون بە سۆبژە ودەرکەتن لەو دۆخەی کە هەیە تێکۆشان دەکات. ئەم کەسایەتیە توانیویەتی یەکیەتی نەتەوەیی درووست بکات و خۆی بەرێکخستن بکات و گوورز لە دووژمن بخات.

دووهەم؛ کەسایەتی داگیرکراو کە ناکرێت وەکوو کورد پێناسە بکرێت، ئەم کەسایەتیە خاوەن هزری خۆی نیە و تەنیا لە رواڵەتدا کوردەو بە زمانی کوردی قسە دەکات. کاتێک پێناسەی شەرەف و نامووس دەبێتە پاراستنی نیشتمان و نرخەکانی مرۆڤ بوون، ئەم کەسایەتیە خاوەن نامووس و شەرەف نیە، ئەخلاق و ئەتیکتی سیاسی و کەسایەتی نیە. ئەمە تەنیا بوونەوەرێکی نەخۆشە کە تووشی مازۆخیسمی کەسایەتی بووە.

دوای ئەو چاڵاکیەی گیانبازیە کە لە ئەنقەرە کرا، کاتێک دەبینی لە دووژمن خرابتر ئەو کەسانەی کە خۆیەن وەکوو کورد وترۆپکی ناسیۆنالیزمی کوردی پێناسە دەکرد کەوتنە ئێدانە کەردنی و شەڕێکی دەروونیان دژی ئازایخوازان دەسپێکرد، لە لووتکەی کەسایەتی کۆێلە کراوی نیشان دەدا.

 بۆیێ شرۆڤەکردنی کەسایەتی بە کوێلە کراو لە نێو کۆمەڵگەی کوردستاندا گرینەگەو دەبێی ببێت بە بابەتی پەروەرەدیی لێکۆڵینەوەی لەسەر بکرێت. ئەم دیاردەیە تەنیا لە نێو خەڵکی ئاساییدا نیە بە پێچەوانەوە ۆرێک لەو کەسانەی کە وەکوو نۆخبەی کورد و نووسەر و سیاسی و… لە خۆ گرتووە.

 ئەم کەسایەتیە باوەری بە خۆی نیە و بێ ئێرادە کراوە بۆیێ کاتێک دەڕوانێتە دووژمنەکەی سووجدەی بۆ دەبات. لە کوێلە بوون چێژ دەبات و هەوڵ دەدات ئەم دیاردەیە رێکخستن بکات بۆیێ بە تووندی دژی کەسایەتی ئازاد و بە ئێرادە رادەوەستی. گرفتی شەڕ دژی ئەم کەسایەتیە. ئەوەیە کە لە نێو خۆدی تۆدایە و بە زمان و تێرمەکانی تۆ قسەدەکات و خۆشی وەکوو نوێنەری گەلی کورد نەمایش دەکات. لەم پێناوەدا داگیرکەر بە شێوەیێکی پلان بۆ داڕژراو هەوڵ ئەدات بیکاتە نوێنەری کوردی ئازاد. بۆ ئەم یەکەش سڕینەوەی کوردی ئازاد و هێرش بۆ سەر کەسایەتی بە ئێرادە هەدەفی هەردووکیانە. چوون تاکوو یەک تاکیش مابێ کە خاوەنی ئێرادەی ئازاد بێت، کەسایەتی بەکرێ گیراو ناتوانێت خۆی بەجێ بکات.

ئەو هێرشانەی کە ئەمڕۆ دەکرێنە سەر تەڤگەری ئازادی گەلی کورد لە هەمان چوارچێوەدایە. کاتێک هێرش دەکرێتە سەر رۆژئاوای کوردستان ئارمانج شکاندنی ئێرادی ئەم کەسایەتیەیە بۆ ئەم مەبەستەش هەموو دەرفەتەکانی ژیان، ناوەندی تەندرووستی، خزمەتگۆزاری، مەکتەب، کارەبا و ئاو و هتد لە پلانی هێرشەکانی داگیرکەر دەبن.

ئەم پلانە لە بنەمادا لە ناوەندی سەرمادەداری جیهانی پەیرەو دەکرێت، چوون گەلی کورد وەکوو نەتەوە هەم لە بواری مێژوویی و هەمیش وەکوو مێتۆلۆژی هەڵگری ژیاری تایبەت بەخۆیە کە ئەویش دەگەڕێتەوە بۆ شێوازی ژیانی لە جۆگرافیای زاگرۆس و پەیوەست نەبوونە بە کلتووری شار و دوڵەت بوونە. مێتۆلۆژیەکانی ئەم ژیارە لە سەر بنەمای پێکەو ژیان و هاوسەنگی هێزەکان راوەستاوە، دوورە لە کۆمەڵگەی بە ئۆبژەکراو. دیارە ئەم کەسایەتیەو ئەم ژیارە لە بەرامبەر شارستانیەتی سەرمایەداری کە لە سەر بناخەی دژبەری و درووست کردنی ناکۆکی و بەرژوەندی راوەستاوە لەمپەرکی گەورەیە. پەکەکە بە پێشەنگایەتی رێبەر ئاپۆ لە ماوەی نیو سەدەی رابردوو توانیویەتی ببێتە بزاڤێکی جیهانی و گرفتی پێکەوە ژیانی گەلان لە سەر بنەمای پارادایمی ئێکۆلۆژی – دیمۆکراتیک ئازادی ژن چارەسەر بکات و نموونەیێکی بەرچاوی پارتیکی بخاتە بەرچاو. ئەمەش گڕووتینێکی زۆری بە هێزە دژبەرەکانی سەرمایەداری لە سەر ئاستی جیهان بەخشیوە. وەک دەزانین شۆڕشی ژن ژیان ئازادی بووەتە بناخەی گۆرانکاریێکی هزری و گەورەتری مەترسیە بۆ هەڵوەشاندنەوەی سیستەمی دەوڵەت بوون کە لەسەر بنەمای پیاوسالاری دامەزراوە.

مێژووی سەرمایەداری و شەڕ دژی سۆسیالیزم پێمان ئەڵێت ئەم سیستەمە بۆ لە ناو بردنی سۆسیالیزم؛ بە پێچەوانەی ئەوەی کە بانگەشەی بۆ دەکەن و پێیان وایە بە رێگای پێشخستنی دیمۆکراسی روویداوە. تەواوەن پێچەوانەی ئەم یەکە بە رێگەی کوودەتای لەشکەری و بە ژینۆساید بووە. ئانۆمی کلاین لە کتێبی دۆکتۆرین شۆک دەرکەتنی فەلاکەتی سەرمایەداری بە باشی ئەم یەکەیەن نیشان داوە.د و  شی کردوەتەوە کە چۆن بە رێگای کوودەتا ئالندەیان لە شیلی لە نێو بر پینۆشەیان هێنایە سەر کار، هەروەها دەهان نموونەی بەو رەنگە.

لێردا سیستەمی سەرمایەداری بە کەڵک وەرگرتن لە تێوری دەرووناسی فریدمەن هەوڵی داوە تاک لە کۆمەڵگە دابێرێت و لە کەشێکی تایبەتدا بە رێگای تەڵقین کردن کەسایەتی دیکە، کە خۆی دەیهەوێ سازی بکات.

سیستەمی سەرمایەداری لێرە بە رێگای دەوڵەتی تورکیە هەمان سیاسەت دژی تەڤگەری ئازادی پەیرەوی دەکات. سەرەتا بە رێگای تێرۆر هەوڵ دەدات پێشەنگانی شۆڕش و کوردی ئازاد لە نێو بەرێت، هەروەها بە رێگای پێش گرتن لە پەیوەندی شۆڕشگێڕان و گەل، کۆمەڵگە لە وشیاری سیاسی و خۆ رێکخستن کردن داببڕێت. بەم جۆرە بە تێرۆر و تۆقاندن وا دەکات کۆمەڵگە نەوێرێت خۆی نزیکی شۆڕشگێڕان بکاتەوە. لە هەنگاوی دووهەدا بە لێدانی کۆمەڵگە لە سەر ناوی هاوکاری کردن لەگەڵ شۆڕشگێڕان دەرفەتی ژیانیان لێ قووت دەکات، کەرێک دەکات تەنانەت دایک هۆکاری دابین نەبوونی شیری منداڵەکەی لە چاوی شۆرشگێرانەوە ببینێت و بەم جۆرە ئەو کۆمەڵگەیە کە لە پەیوەندی رۆژانەی شۆشگێڕان بێ بەری کراوە بخاتە ئاستێک کە بۆ مانەوەی خۆی دەسکات بە سیخۆڕی لە سەر پێشەنگانی خۆی.

لەم بواردا دەوڵتی تورکیە بە هاوکاری ئەو زلهێزانە لە سەر هەمان رەوت و بە کەڵک وەرگرتن لە تێوری فریدمەن بۆ لە ناوبردنی کەسایەتی شۆڕشگێر و کۆمەڵگەی ئازادیخواز کار دەکات و هەڵ دەدات، کەسایەتی داگیرکراو و کۆمەڵگەی  کوێلە  بئافرینێت.

لە پێناو پەیڕەوکردنی ئەم سیاسەتەدا هێرشەکانی خۆی بۆ سەر رەوتی ئازادی خوازی پەکەکە و رێبەر ئاپۆ بەرفراوان کردوەو و لە هەمانکاتدا کێ شک ببات کە دژی داگیرکاری هەنگاوێک هەڵدەگرێ  بە توندی سەرکووتی دەکات. نابێ لە بیر کەین ئەم سیاسەتە تا ئاستێک سەرکەوتنی دەست خستووە.  بۆ ئەم یەکە دەبوایێ هەنگاوێکی بەهێز هەڵبگیردرایێ، چالاکی بەر وەزارەتی ناوخۆی تورکیە  لەو کات و ساتدا کە دەبواێی پەرلەمان سەبارەت بە تواندنەوەی گەلی کورد بڕیاری یەکلاکەوەوە بدات گرینگ بوو. ئەمە بە مانای شکەستی سیاسەتەکانی داگیرکەری بووە وهەموانی شۆک کرد.

 شەهید رۆژهات زیلان ئەڵێت: کاتی لێدان لە دووژمن هاتووە هەڵگری پەیامێکی گرینگە کە دەکرێت وەکوو نەفرەتی پیرۆز سەیر بکرێت. گەلی کورد و ئازادیخوازان لە بەرامبەر فاشیزم پێویستی بە نفرەتی پیرۆز هەیە. بە پێچەوانەی ئەو جاش قەلەمانەو جاش چالاکانی مافی مرۆڤ و جاش سیاسی و هەموو جاش… دیکە کە وەکوو چالاکی تێرۆر ناویان برد ئەمە نفرەتی پیرۆزی گەڵیکە کە دەیهەوێ بە ئازادی و لە سەر بنەمای ئێرادەی خۆی بژیت.

نیچە وەک یەک لەو فەیلەسووفانەی کە باوەڕی بە مرۆڤی خاوەن ئێرادە هەیە و لە کتێبی حیکمەتی شادان باس لە قیزەون بوونی ئەخلاقی کوێلەکان دەکات، هاوکات تف لە مرۆڤی گرینۆک ودەستەوەستان دەکا لە بەرامبەردا ستایشی نفرەتی پیرۆز دەکات کە لە نێو تاکی کۆمەڵگە پەرەدەستێنێ و ئێرادە درووست دەکات.

پەکەکە بە پێی مێتۆدی خۆی لە نیو سەدە تێکۆشانی پێ پسانەوە توانیویەتی شکۆ بئافرینێ ونفرەتی پیرۆز بکاتە جێگرەوەی دەسپاجەیی و کاسەلێسی و ژیانی مەرگەسەری تاکی کورد. بۆیێ بە فیداکاری جارێکی دیکە ئێرادەی بۆ کۆمەڵگە گەڕاندەوە. لێرەدا پێناسە کردنی ئەم چالاکیە لە گۆشەنیاێکی فکری و فەلسەفیەوە گرینگە. نامەی شەهید رۆژهات زیلان دەقاودەق ئەم نفرەتە پیرۆزەمان نیشان دەدات. کەسایەتیێکی ئازاد کە بە خوێندەوەی مێژوو و ئەو ژینۆسایدەی لە گەلی زیلان کراوە فرمێسکەکانی هەستەکانی بەرێکخسیتن دەکات، کەسایەتی شۆڕشگێر بە واتای بەرێکخستن کردنی هەستە. نیچە ئەڵێ ئەگەر تۆ هێشتت فرمێسک لە چاوت ورد ورد بێنە خوارەوە ناتونی ببانکەیت بە لافاو و دووژمنەکەت راماڵی. بۆیێ کەسێک نەتوانێ چاوەکانی بکاتە بەنداو فرمێسکەکانی تا لە کاتی خۆیدا وەکوو لاوفاو دووژمن راماڵت، دەستەمۆ دەبێت و دەبێتە کوێلە.

ئەگەر سەیر کەین مێژووی پەکەکە پڕە لەم قەڵەمبازیە؛ لە شەهید بریتانەوە بگرە تاکوو شەهید زیلان و ئارین میرکان و ئاوێستا خابوور تاکوو شەهیدان رۆژهات و ئەرداڵ.

وەکوو گەلی کورد کە تێکۆشانی ئازادی دەکەین لە قۆناخێکی هەستیاری مێژوویداین، ئەگەر نەتوانین  لە خۆماندا نەفرەتی پیرۆز درووست کەین و دووژمن لە نێو بەرین پێ دەچێت لە مێژوو بسڕینەوە، ئەمە بڕیاری داگیرکەران و زلهێزانە. ئەو هێرشانە کە دەکرێنە سەر رۆژئاوا و هەرێمەکانی پاراستنی مێدیا، هەر وەها تێرۆری ئازادیخوازان و شۆڕشگێڕانی گەل ئاسۆیێکی وەهامان نیشان دەدات.

گرینگە تێپەڕی شەرێک بین کە ساڵانە رێبەر ئاپۆ وەکوو شەڕی گەلی شۆرشگێڕی ناوی لێ کردوە. گرینەگە هەر کەسە لە هەر شوێنی کە هەیە رقی خۆی لە داگیرکەری لە سەر ناوی نفرەتی پیرۆز سەفەربەر بکات. نیچە لە درێژەی باسەکایەدا ئەڵێت نفرەت رووی دیکەی عەشقە، بە پێ ئەم پێناسەیە عەشقی ئێمە بۆ ئازادی دەبێتە نفرەت لە کەسایەتی داگیرکاراو، لە هەمان کاتدا نفرەتی ئێمە لە ئازادی دەمانکات بە عاشقی جەلادی خۆمان. بەم پێیە ئەوەی نفرەتی پیرۆزی نەبێت ناتوانێ عاشقی ئازادی بێت.

هەروەها چێکی بکە

ماندێلا و ئۆجالان؛ شەوەزەنگی درێژ تا بەرەبەیانی ئازادیی”

پرۆفیسۆر محەمەد رەفعەت ئەمام لە وتارێکدا بە ناونیشانی “ماندێلا و ئۆجالان: شەوەزەنگی درێژ تا بەرەبەیانی …