دیوانی هاوسەرۆکایەتی کۆنگرەی-گەل لەدژی هێرشەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک بۆ سەر ڕۆژئاوا بانگەوازی بەپەلەی راگەیاند و باسی لەوەکردووە: “ئێستا کاتی تێکشکاندنی فاشیزمی ئەردۆغانە”.
دیوانی هاوسەرۆکایەتی کۆنگرە-گەل لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەکردووە، کە دەوڵەتی تورکی داگیرکەر بە هێرشەکانی ئەم دواییە بۆ سەر ڕۆژئاوا و باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا ئامانجی لەناوبردنی سیستەمی ڕۆژئاوای هەیە.
هەروەها لە ڕاگەیاندراوەکەدا هاتووە: “حکومەتی فاشیستی ئاکەپە-مەهەپە بۆ تێکدانی ژیانی کۆمەڵایەتی لەرۆژئاوا دوو ڕۆژە دەستی بە هێرشەکانی کردووە”. بەم هێرشانە ژێرخانەکانی ژیانی کۆمەڵایەتی ومەدەنی بە ئامانج دەگرێت و دەیەوێت گەل لەترسان کۆچبەر بکات و ئامانجیان هەڵوەشاندنەوەی سیستەمی ڕۆژئاوایە.
ئەم هێرشانەی دەوڵەتی تورک تاوانی شەڕە. پێویستە هێزەکانی هاوپەیمانی نێونەتەوەیی دەستبەجێ هەڵوێستیان هەبێت و دەستوەردان بکەن. ئەگەرنا بێدەنگی واتە هاوکاری تاوانبار.
ئێمە بانگی لە گەلی وڵاتپاریز و دۆستەکانمان دەکەین؛ لە دژی فاشیزمی ئاکەپە-مەهەپە و هاوکارەکانیان، دەستبەجێ بە ڕۆحی بەهاناچوونەوە ڕاپەڕن. ئێستا کات کاتی شکستهێنانی فاشیزمی ئەردۆغانە”.