ئیلهام محەمەد: ناسنامەی گەلی ڕەسەن لە عەفرین لەناودەبرێت

ئیلهام محەمەد، ئەندامی ئەنجومەنی پارتی یەکێتیی دیموکراتیکی عەفرین-شەهبا رایدەگەیەنێت، ناسنامە و بوون و مێژوو و کولتووری ناوچەکە لەلایەن دەوڵەتی تورکیاوە لە ناوچەی عەفرینی داگیرکراو دەگۆڕدرێت و لەناودەبرێن.

ئیلهام محەمەد، ئەندامی ئەنجومەنی پارتی یەکێتیی دیموکراتیکی عەفرین-شەهبا لەبارەی گۆڕانکاریی دیمۆگرافیای ناوچەی عەفرین دەدوێت.

“پلان بۆ لەناوبردنی گەلی کورد دادەڕێژرێت”

ئیلهام محەمەد ئاماژەی بە هەوڵە داگیرکارییەکان بۆ لەناوبردنی کۆمەڵگەی کوردیی و قڕکردن و وتی: لەناوبردن و قڕکردنی گەلی کورد لە مێژووەوە بوونی هەیە و هێزە دەسەڵاتدارەکان هەموو پلانەکانیان بۆ جینۆسایدی کورد جێبەجێ دەکەن، هەموو شتێک لە کۆمەڵکوژی و سوتاندنی گوندەکانەوە بۆ گۆڕانی دیمۆگرافی لە ناوچە کوردییەکان ئەنجام دەدرێت، ئێستا کولتووری گەلی کورد قڕدەکرێت، هەروەها گۆڕانکاری دیمۆگرافی لە هەرێمی عەفرین سەلماندوویەتی کە گۆڕانکارییەکی دیمۆگرافی لەلایەن دەوڵەتی تورکەوە لە عەفرینی داگیرکراو ئەنجام دەدرێت دوای ئەوەی خەڵکی ڕەسەن کۆچیان کرد، دەوڵەتی تورکی داگیرکەر لە سەرەتای داگیرکردنی عەفرینەوە بە هەموو شێوەیەک ناسنامەی ناوچەکەی گۆڕیوە، سەرەتا پەیکەری کاوەی ئاسنگەر کە هێمای گەلی کورد نیشان دەدات، لە ڕێگەی چەتەکانیەوە وێرانکرا و ویستی مێژووی ناوچەکە لەناو ببات.

“ناسنامەی عەفرین بە هێرشەکان دەچەوسێندرێنەوە”

ئیلهام محەمەد ولەبارەی گۆڕانی دیمۆگرافی لە عەفرینی داگیرکراو و وتی: لە ڕووی مێژووییەوە دەوڵەتی تورک لە عەفرین دەیویست ناسنامە و بوونی ناوچەکە بچەوسێنێتەوە، هەموو شوێنە مێژووییەکان، لەوانە گرێ ئایندەر و قەڵای نەبی هۆری، وێرانکران و هەندێک شوێن بەگوێرەی سیاسەتی خۆیان دروستکران، پاشماوەکانی قەڵای نەبی هۆری دزراون و مزگەوتێکیان دروستکردووە، هاوکات لەگەڵ مێژووی عەفرین، سروشتیشی وێرانکراوە و عەفرین کە بە زەیتوون ناسراوە، ئێستا دەیان هەزار دار زەیتوونی تێدا سووتێندراوە، لە هەمان کاتدا، عەفرین بە جلوبەرگەکانی ناسراوە، گۆڕدراوە و بە جلوبەرگی ناوچەکانی دیکە، ئەمەش دەبێتە هۆی گۆڕینی دیموگرافیای ناوچەکە و سەرکوتکردنی ناسنامەکەی، هەروەها ناوی گوندەکان و ناوچەکان و شەقامەکانی عەفرین گۆڕدراون و کراون بە ناوی تورکی، لە خوێندنگەکانی عەفرین منداڵان لە جیاتی زمانی کوردی تورکی و عەرەبی دەخوێنن.

گۆڕینی جوگرافیای ناوچەکە

ئیلهام محەمەد ڕایگەیاند، دەیان یەکەی نیشتەجێبوون لە هەرێمی عەفرین دامەزراون و خەڵکی ناوچەکانی دیکە لەوێ نیشتەجێ بوون، وتیشی: لە عەفرینی داگیرکراو، دەوڵەتی تورکی داگیرکەر و چەتەکان یەکەی نیشتەجێبوونیان لە هەموو ناوچەکەدا دامەزراندووە و خەڵکی ناوچەکانی دیکەی تێدا بڵاودەکەنەوە، هەروەها خەڵکی ڕەسەنی ناوچەکەش کۆچ پێدەکەن بۆ ئەوەی بە شێوەیەکی بنچینەیی گۆڕانکاری دیمۆگرافی ئەنجام بدەن، خێزانەکانی ئیدلیب، باب، عەزاز و خۆتا لە عەفرین نیشتەجێ دەبن و جوگرافیای ناوچەکە دەگۆڕێت بۆ ئەوەی ببێتە ناوچەیەکی عەرەبی و تورکمان و ڕەگی کوردەکان لەوێ لەناوببەن، ئەم گۆڕانکارییەی دیمۆگرافیای ناوچەکە لەلایەن هەموو وڵاتانی هەژمۆنییەوە پەسەند کراوە.

“بەرخۆدان پلانەکانی داگیرکەران پووچەڵ دەکاتەوە”

ئیلهام محەمەد جەختدەکاتەوە کە خۆبەدەستەوەدان قبوڵ ناکەن و وتی: دەبێت بێدەنگیی ڕێکخراوە جیهانییەکانی مافی مرۆڤ لە دژی جینۆساید کۆتایی پێبێت، چونکە کۆمەڵگەیەک لە دەست دەچێت و وێران دەبێت، وەک گەلی کورد بەردەوامین، هەین و خۆبەدەستەوەدان قبوڵ ناکەین، لە سیاسەتی دوژمن کاریگەر نین و کوردبوونی خۆمان لە دەست نادەین، بەرخۆدان و خەباتی لە شەهبا ئامانج و پلانەکانی داگیرکەران پووچەڵ دەکاتەوە.

 

هەروەها چێکی بکە

“مۆدێرنیتەی سەرمایەداریی لە هێزی ژنان و فیکری ژنان دەترسێت”

سارا ڕەزا رایدەگەیەنێت، لە باشووری کوردستان بەهۆی نامووسگەراییەوە ژنان قوربانیی دەدەن، رەخنەشی لە خەباتی ژنان …