کارمەندێک: حکومەت بەتەنگ پێداویستییەکانی کۆمەڵگە و نیشتمانیشەوە نایات

کارمەندێکی تەندروستیی رایدەگەیەنێت، بایکۆتکردن فشارێکە بەرامبەر بەحکومەت، سیی ساڵ زیاترە لە حکومەتی هەرێمی کوردستاندا فەرمانبەر ئەرکێکی قانونیی و جددیی هەبووە، بەڵام لەبەرامبەردا مافەکەی کەم بووە، پێنەدانی موچەش بەڵگەی ئەوەیە حکومەت یەک زەڕە بەتەنگ پێداویستییەکانی کۆمەڵگە و نیشتمانیشەوە نایات.

ئەبوبوەکر مەجید – کارمەندی تەندروستیی، لەبارەی بایکۆتی مامۆستیایان و فەرمانبەران بە ماڵپەڕی تەڤگەری راگەیاند: بایکۆتکردن فشار و پەرچەکردارێکە، بەرامبەر بەو بێ هەڵوێستیی و بێ غەمییەی حکومەتی هەرێمی کوردستان.

راشی گەیاند: ماوەی سیی ساڵ زیاترە لەناو دامودەزگاکانی حکومەتی هەرێمی کوردستاندا ئەرکی فەرمانبەر ئەرکێکی قانونیی و جددیی بووە، بەڵام لەبەرامبەردا مافەکەی کەم بووە، ئەم مافەکەمەش کاریگەریی کردوەتەسەر ئیرادەی فەرمانبەران.

وتیشی: نەدانی موچە لەلایەن حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە دەلالەت لە دوو بابەت دەکات، یەک؛ دەلالەت لە بێ غەمیی حکومەت بەرامبەر بە فەرمانبەرەکانی دەکات، چونکە ئیشوکاری حکومەت بە فەرمانبەر و دامودەزگا بەڕێوە دەچێت، ئەگەر لەبەرامبەر ئەوەدا بێ غەمیی هەیەبێت کێشە لەفەرمانگە و دامودەزگاکاندا دروست دەبێت.

جەختی کردەوە: پێنەدانی موچە خۆی لەخۆیدا بێ غەمییە بەرامبەر بە ژیانی تاکی کۆمەڵگە، هەر تاکێک لە ناو کۆمەڵگەدا توشی کارەسات و کەموکوڕیی ببێت کاردانەوەی دەبێت لەسەر ژیانی کۆمەڵگە، چونکە ئەویش تاکێکی نێو ئەو کۆمەڵگەیە یە.

ئەو کارمەندەی تەندروستیی ئاماژەی بەوەشکرد، ئەم هەڵوێستەی حکومەتی هەرێمی کوردستان، بەرامبەر بە موچەخۆران هەڵوێستێکی نانیشتمانییە، بەڕاستیی هەڵوێستێکی هەتا ئەو پەڕی گەندەڵییە و بەڵگەی ئەوەیە حکومەت یەک زەڕە بەتەنگ پێداویستییەکانی کۆمەڵگە و نیشتمانیشەوە نایات!

هەروەها چێکی بکە

پارێزەر و سیناتۆرەکانی ئیسپانیا نامەیان بۆ سەرۆکی سی پی تی نارد

لە ئیسپانیا ٢٧ پارێزەر و سیناتۆر نامەیان بۆ سەرۆکی سی پی تی نارد و داوایان …