بێتریتان گونەش پەرلەمانتاری هەدەپ لە مێردین وتی: بۆ خۆڵقاندنی ”نەوەیەکی پڕ لە ڕق و قین و دیندار” چەدەس کۆتا هەنگاوی ئاکەپەیە.
پرۆژەی چەدەس بەوە ناسێنرا کە پرۆژەی دابین کردنی دارایی قوتابخانەکانە، بۆ تاقیکردنەوەی ئەم پرۆژەیە هەندێک قوتابخانەیان هەلبژارد. وەزارەتی پەروەردەی تورکیا بریاری دا کە لە ساڵی 2023-2024 پرۆژەی “چەدەس” لە هەموو قوتابخانەکان جێبەجێ بکرێت. تەواوی ئەو کەسانەی کە جێبەجێ کاری ئەم پرۆژەیەن وەک “راوێژکاری معنەویی” ناسێنراون، بەلام هەموویان تۆندڕەوی ئایینیین. بێریتان گۆنەش پەرلەمانتاری پارتی یەکسانیی و دیموکراتیی گەلان (هەدەپ) لە مێردین لەبارەی ئامانجەکانی ئاکەپە-مەهەپەوە دەدوێت.
بێریتان گونەش ڕایگەیاند کە چەدەس ڕێبازێکی دەسەلاتداریی ئاکەپەیە کە دەیەوێت لەو ڕێگەیەوە پەیوەندی بە خوێندکارانەوە بکات و وتی ” لە ڕێگەی منداڵان و گەنجانەوە دەستبەجێ کۆمەڵگا و داهاتوومان دەکەنە ئامانج. ئاکەپە لە ماوەی ۲۱ ساڵی دەسەڵاتدا، هەمیشە دەیویست نەوەیەک دروست بکات کە “پڕبێت لە ڕق و کینە و ئایینیی بێت.” ئەوان هەوڵیان داوە نەوەیەکی پڕ لە ڕق و کینە و ئایینیی دروست بکەن. مرۆڤ دەتوانێت بڵێت چەدەس ئەو پرۆژەیەیە کە هەمان ئامانجی هەیە.”