چاودێرێکی سیاسیی لە هەولێرەوە ستایشی سەدام ئەکات

لەبەرنامەیەکی تەلەفزیۆنیدا چاودێرێکی ئەمنیی و سیاسیى، لەشاری هەولێرەوە قسه‌ده‌كات و ستایشی سەدام حسێن دەکات ‌و بە”پاڵەوان‌و شەهید” ناوی دەبات، ئەو چاودێرە سیاسییە چەندین ساڵە نیشتەجێی هەولێرەو قسەی بۆ راگەیاندنەکانی پارتیش کردوە.

لەبەرنامەیەکی کەناڵی (ئەلعەهد) عێراقییدا یەکێک لەبەشداربوانی بەرنامەکە دەردەکەوێت، بەناوی (رەبیع جەواری) لە هەولێرەوە وەکو چاودێری ئه‌منیى ‌و سیاسىیی بەشدارە و قسەدەکات.

میوانێکی دیکەی بەرنامەکە بەناوی دکتۆر حەیدەر دەڵێت “نەفرەت لەسەدام حسێن‌و ئەوانەشی کە بەهەر جۆرێک لەجۆرەکان پشتگیرییان کردوە”، لەوکاتەدا رەبیع جەواری وەڵامدەداتەوەو دەڵێت،”نەفرەتی خوا لەتۆ، پێڵاوی سەدام حسێن لەتۆ شەریفترە، نەفرەت مەکە لەسەدامی پاڵەوان، سەدام شەهیدە“.

دکتۆر حەیدەر کە بەشداربووی بەرنامەکەیە دەڵێت، بەداخەوە پارتی دیموکراتی کوردستان ڕێگەدەدات لەهەولێرەوە بەمشێوەیە ستایشی سەدام بکرێت.

بە گوێرەی بە دواداچوونەکانی ماڵپەڕی تەڤگەری ئازادیی، رەبیع جەواری، چەندین ساڵە لە شاری هەولێر نیشتەجێیە و دەیانجار لە شاری هەولێرەوە، بەشداری بەرنامە تەلەفیزیۆنییەکان “رووداو” و کەناڵە عەربییەکانی عێراق و دەرەوەی عێراقی کردوە وەک چاودێری سیاسیی و شارەزایەکی بوواری ئەمنیی قسەی کردوە و لێدوانیشی بۆ راگەیاندنەکانی دیکەی هەرێمی کوردستان داوە، بەوردی رابردووی سیاسیی ئەو چاودێرە سیاسییە نازاندرێت و شاراوەیە، بەڵام گومان دەکرێت پێشتر لە سوپای عێراق و حیزبی بەعسی عێراقدا پلەی هەبوو بێت.

ڤیدیۆی قسەکانی رەبیع:

هەروەها چێکی بکە

گه‌نجۆ ژیندا سه‌د ساڵی رابردوو بزووتنه‌وه‌ی چه‌كداری و سیاسی له‌ باشووری كوردستان به‌رده‌وام هه‌بووه‌، هه‌ر …