دوێنێی فڕۆكه بێفڕۆكه‌وانه‌كانی توركیا، سێ هاووڵاتیی مەدەنییان له هێرشیکدا له پێنجوێن شەهید کرد، کە هەرسێکیان ئەندامی یەک خێزانن و دانیشتیوی شاری دهۆك بوون.
ماڵپەری وێستگە نیوز بڵاویکردەوە، دوێنێ هه‌ینی 11ی ئابی 2023 له‌سه‌ر رێگای پێنجوێن- ناڵپارێز فڕۆكه‌ی بێفڕۆكه‌وانی توركیی ئۆتۆمبێلێكی بۆردوومان كرد و به‌هۆیه‌وه سێ سه‌رنشینی ناو ئۆتۆمبێله‌كه گیانیان له‌ده‌ست دا. ئه‌و كه‌سانه‌ی ناو ئه‌و ئۆتۆمبێله له‌لایه‌ن فڕۆكه بێفڕۆكه‌وانه‌كانی توركیا كرانه قوربانیی، هاووڵاتیی مه‌ده‌نیی بوون و دانیشتوی پارێزگای دهۆك بوون.
ئاماژەی بەوەکردوە، ئه‌و خێزانه كچێكیان خوێندكار بووه له وڵاتی ئێران و به‌نیاز بوون بیبه‌نه‌وه بۆ ئه‌و وڵاته.
هاووڵاتییە مەدەنییە شەهیدەکانی هێرشەکەی دوێنێی تورکیا ناوەکانیان بەم جۆرەیە:
- حه‌سه‌ن ئه‌حمه‌د نۆزه‌ت – دانیشتوی دهۆك كه كارمه‌ندی كۆمپانیای ئاسیاسێڵ، به‌شی هونه‌ریی و بورجه‌كان له دھۆك بووه.
- زیاب مسته‌فا، هاوسه‌ریی
- ریام حه‌سه‌ن ئه‌حمه‌دی كچیان كه خوێندكار بووه له وڵاتی ئێران.
ئەوەشخراوەتەڕوو، ئه‌و خێزانە ئۆتۆمبێلێكی تایبه‌تیی جۆری تۆیۆتا ساڵونی ژماره 584907 هه‌ولێریان پێبووه.
ده‌زگای دژه تیرۆری (پارتی) راگه‌یه‌ندراوێكی بڵاوكرده‌وه و تیایدا دەڵێت “به گوێره‌ی زانیارییه‌كانی دژه‌تیرۆری كوردستان، رۆژی هه‌ینی 11ی هه‌شتی 2023، كاتژمێر 15:30، فڕۆكه‌ی بێفڕۆكه‌وانی سوپای توركیا له رێگه‌ی مله‌ی نه‌ڵمه له نزیك ناحیه‌ی ناڵپارێزی قه‌زای پێنجوێن له پارێزگای سلێمانی ئۆتۆمبێلێكی چه‌كدارانی په‌كه‌كه‌ی كرده ئامانج، به‌هۆیه‌وه به‌رپرسێكی باڵای په‌كه‌كه و چه‌كدارێكی دیكه و شۆفێری ئۆتۆمبێله‌كه كوژران“.