کرێکارێک لە پڕۆژەیەکی نیشتەجێبوونەوە کەوتەخوارەوە و گیانی لەدەستدا

سەندیکاى کرێکاران رایگەیاند، لە شاری سلێمانى کرێکارێک لە کاتى کارکردندا، لە یەکێک لە باڵەخانەکانى نیشتەجێبوون کەوتە خوارەوە و گیانى لەدەستدا.

ئەمڕۆ سێ شەممە، سەندیکاى کرێکارانی کوردستان لقى سلێمانى رایگەیاند، لەشاری سلێمانى بەیانى ئەمڕۆ کرێکارێک لە یەکێک لە باڵەخانەکانى پڕۆژەیەکى نیشتەجێبوون لە کاتی کارکردندا دەکەوێتە خوارەوە و دەستبەجێ گیانى لەدەستدا.

ئەوەشی خستووەتەڕوو، ئەو کرێکارەى گیانى لەدەستداوە، بە ڕەگەز عەرەبە و ناوى عەلى خلێف عەلیشە و خەڵکى دێرەزوورە لە سووریا و لە سلێمانى نیشتەجێبووە.

سەندیکاى کرێکاران، داواش دەکات هـەرچـی زووە سـەرجـەم کـۆمـپانـیا و خـاوەنکـارەکـان پێداویستىی سەلامەتیى بـۆ کرێکاران دابین بکەن.

هەروەها چێکی بکە

“دەبێت سی پی تی ئاشکرای بکات کە لە ئیمراڵی چی روودەدات”

پارێزەر ژان پرۆسپێر رایگەیاند، کە گۆشەگیرکردنی عەبدوڵا ئۆجالان لە دژی پەیماننامەی مافەکانی مرۆڤی ئەوروپایە و …