خەنجەری داگیرکاری

دڵشاد عوسمان

خەنجەری داگیرکاری و فاشیستیانەی دەوڵەتی تورک گەیشتۆتە سەر ئێسقان، شتێک نەماوە دەستی فاشزمی قرکەری ڕەگەز پەرستی تورکی پێنەگەیشتبێ لە سیاسەت تا ئابووری و وزە و پێگەی سەربازی و مخابەراتی هەتا قرکردنی کلتوری و هونەری و جەستەیی مرۆی ئەوا سوتما کردنی ژینگەی باشوری کوردستانی هاتەسەر ئیتر هیچ پاساوێک بۆ چاوپۆشی خۆگێل کردن نەماوە، چی لەڕوی سیاسی چی کۆمەڵایەتی و ڕۆشنبیری هەموومان بەرپرسیارین لە پێناو پاراستنی ژینگەی کوردستان بە پێگەی ئابوری و سیاسی کلتوری و ژنگەکەیەوە ساڵانێکی دوور و درێژە هۆشیاری دەدرێ لە مەرامی ناپاکی قرکەری جینۆسایدکاری دەوڵەتی تورك بە دەستی ئەردۆغانی قاتڵ، بەڵام بەئاگای هەندێ هێز بە چەواشەکاری مەکینەی ڕاگەیاندن کە گوایە ئەمە ناکۆی و شەڕی دەوڵەتی تورک و پەکەکەیە ڕایگشتی گۆرەپانی سیاسی باشور چەواشەکراوە بە خشکەیی دەوڵەتی تورك گەیشتۆتە کۆمەڵێک ئامانجی ستراتیژی لە ڕووی سیاسی سەربازی و ئابوری کە دەتوانێ ئۆپراسۆنی داگیرکاری قرکرنی کورد پاکتاو کردنی ژینگەی کوردستان بە رۆژی رووناک بە دیار چاوی دنیاوە ئەنجام بدات بێباکی و بێهەڵوێستی سیاسی حەکومی و لایەنەکانی سیاسەت ئەم ڕۆژە ڕەشەی خوڵقاند کە دەبینە شاهیدێکی بێ ویژدان بێ هەڵوێستی نیشتیمانێک کە لە ژێر پێ دگیرکەردا دەناڵێنێ و کەسیش هیچی لە دەست نایە بیکات بۆ پاراستنی چونکە ژیانی کەسی و حیزبی پاوانی ئابوری تایبەت پیش بەرژوەندی سیستمی پاراستنی نیشتمان کەوتوە مەساڵیحی گشتی بووە بە قوربانی بەرژەوەندی تایبەت.

هەروەها چێکی بکە

گه‌نجۆ ژیندا سه‌د ساڵی رابردوو بزووتنه‌وه‌ی چه‌كداری و سیاسی له‌ باشووری كوردستان به‌رده‌وام هه‌بووه‌، هه‌ر …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *