جێگری پێشووی پارێزگاری نەینەوا رایگەیاند، حکومەتی هەرێم تەماحی هەیە بۆ بەدەستهێنانی ئەو پارانەی بەخشراوان بۆ ئاوەدانکردنەوەی شنگال و دانانی لە بودجەی هەرێمدا، وتیشی، بەخشەرانی ئەو پارانە مەرجیان ئەوە بووە کە لە پێناو ئاوەدانکردنەوەدا رادەستی حکومەتی فیدراڵی بکرێن.
محەمەد ئەلشەبەکی جێگری پێشووی پارێزگاری نەینەوا بە مەعلومەی راگەیاند، لە سندوقی ئاوەدانکردنەوە، شەنگال تەرخانکردنی دارایی بە پارەی نێودەوڵەتیی بۆ دابینکراوە هەروەها لە حکومەتی ناوەندیشەوە بۆی دابینکراوە، ئەمەیش وایکرد حکومەتی هەرێمی کوردستان تموحی خۆی بەرەو ئەم هەرێمە بکاتەوەو داوای جێبەجێکردنی ڕێککەوتنی شەنگال بکات.
ئاماژەی بەوەشکرد، “تەرخانکراوەکان لە بودجەی ساڵی ٢٠٢٣دا جێگیرکراون، ئێزیدییەکانیش لە شەنگال بۆچوونێکیان هەبووە کە تەرخانکردنەکان لە چوارچێوەی سندوقێکی فیدراڵیی بێت لە دەستی حکومەتی ناوەندیدا بێت، لەکاتێکدا حکومەتی هەرێم داوای کردووە ئاوەدانکردنەوەی شەنگال لەنێو ئەو سندوقانەدا بێت کە تەرخانکراون لە بودجەی هەرێمدا بن.
جێگری پێشووی پارێزگاری نەینەوا ئەوەشی خستەڕوو کە “ئەڵمانیا و یەکێتیی ئەوروپا بەگشتیی دانیان بە جینۆسایدی ئێزیدییەکاندا ناوە، لە ئەنجامدا پارە دانراوە لە سندوقی ئاوەدانکردنەوەی شەنگال دا کە بەخشەرانی ئەو پارانە جەختیان لەوەکردوەتەوە پارەی هاوکارییەکان رادەستی حکوتی فیدراڵیی عێراق بکرێت، مەرجیان ئەوە بووە کە ئەو پارانە بە حکومەتی هەرێمی کوردستان نەدرێن.