ئەمڕۆ سێ شەممە ١/٦/٢٠٢١، شاندێکی تەڤگەری ئازادیی کۆمەڵگەی کوردستان بەمەبەستی پیرۆزبایی ٤٦ ساڵهی دامەزرداندنی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، سەردانی مەڵبەندی یەکی ئەو حیزبەکان لە شاری سلێمانیی کرد و پیرزبایی یادی دامەزراندنیان لێکردن.
دهقی بهیاننامهكه:
بەڕێزان هاوسەرۆکان و مەکتەبی سیاسی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان
بابەت: پیرۆزبایی
سڵاوێکی گەرم
بەبۆنەی یادی ٤٦ ساڵەی دامەزراندنی یەکێتی نیشتیمانی کوردستانەوە، لەسەر ناوی تەواوی هەڤاڵانمان لەتەڤگەری ئازادی پیروزبایی ئاراستەی بەڕێزتان و تەواوی ئەندامان و هەوادارانتان ئەکەین لەئاستی قوربانی و شەهیدەکان ڕێز دەگرین.
٤٦ساڵ تێکۆشانی یەکێتییەکەتان لەگۆڕەپانی کوردستان جێگەیەکی بەرچاوی هەیە.
لەکاتێکدا یادی ٤٦ساڵە دەکەنەوە گەلەکەمان بەدۆخێکی هەستیارو چارەنووسسازدا دەرباز دەبێت و لەگەڵ کۆمەڵێک گرفت ڕووبەڕووە، ململانێ کانی ناوهەرێم و چارەسەرنەکردنی کێشەکان لەگەڵ عێراق و لەهەمووشی ترسناکتر داگیرکاری دەوڵەتی تورکیایە کەپێویستی بەهەڵوێستی نیشتیمانیەو هەموومان ئەرکدار دەکات بۆپاراستنی ئەو قەوارەیەی کەبەڕەنجی تەواوی گەلەکەمان بەدەست هاتووە، بەوهیوایەی ڕۆڵی گرنگ بگێڕن لەبەرامبەر داگیرکاری و چارەسەرکردنی گشتی ئەوپرسانە.
بۆ ئەوەش هەماهەنگی نێوان ئەو هێزو لایەنانەی هەست بەو بەرپرسیارێتییە دەکەن گرنگە، بەوهیوایەی ساڵیادی یەکێتی نیشتیمانی ببێتە خاڵی وەرچەرخان بۆ یەکێتی نەتەوەیی و دەربازبونی گەلەکەمان لەو تەنگەشەیەی ڕووبەڕوومان بۆتەوە.
تەڤگەری ئازادیي کۆمەڵگەی کوردستان
دەستەی بەڕێوەبەرایەتی
٣١-٥-٢٠٢١