كچێكی گه‌نج لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ئێرانەوە ده‌ستدرێژییدەکرێتەسەر و ده‌چێته‌ دۆخی كۆماوە

کچە کوردێکی کرماشان لە شاری تاران، بەبیانووی پابەندنەبوون بە باڵاپۆشییەوە، لەلایەن پۆلیسی ئەخلاقی ئێرانەوە لێدەدرێت لە هۆشخۆی دەچێت و لەئێستادا لە نەخۆشخانە لە کۆمادایە.

ھێزە ئەمنییەکانی ئێران لە میترۆی شەھۆدا لە تاران، ھێرشیانکردووەتە سەر کچێکی تەمەن ١٦ ساڵ بە ناوی “ئارمیتە گەڕاوەند”، بە بیانووی ئەوەی پابەندی باڵاپۆشیی نەبووە و بەشێوەیەکی دڕندانە لێیانداوە.

ئەو کچە خەڵکی کرماشانە و دانیشتووی تارانە و لەئێستادا لە ھۆش خۆی چووە و لە نەخۆشخانەی فەجر لە کۆمادایە.

سەرچاوەکان رایدەگەیەنن، ھێزێکی زۆری ئەمنیی لەو نەخۆشخانەیە جێگیرکراون و رێگە بە سەردانی کەسوکاری “ئارمیتە” نادەن، ھەروەھا ئەو رۆژنامەنووسەی کە بۆ راپۆرت سەردانی نەخۆشخانەکەی کردبوو لەلایەن ھێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەرکرا و پاشانان ئازاد کرا.

هەروەها چێکی بکە

سەرهەڵدانی ۱۹ تەمموز لە ڕۆژئاواو باكوری سوریاو گەلی كوردو مرۆڤایەتیی پیرۆزبێت  

سەرهەڵدانی گەل لە ۱۹ تەمموز لە ڕۆژئاواو باكوری سوریاو گەلی كوردو مرۆڤایەتیی پیرۆزبێت بەناوی ئەندامانی …