بەرپرسی نووسینگەی بەغدادی تەڤگەری ئازادیی بە ماڵپەڕی تەڤگەری راگەیاند: قەیرانە دروستکراوەکانی هەرێمی کوردستان، پەیوەندیی بە داگیرکاریی تورکیاو پارتییەوە هەیە، بۆ ئەوەی هاونیشتمانیان پرسە باڵاکانیان لە بیر بچێتەوە. جەختیکردەوە: داگیرکاریی تورکیا جیاوازتر و مەترسییدارترە و تورکیا گرووپە تیرۆرسیتییەکانی هێناوەتە باشوری کوردستان.
ماژەی بەوەشکرد، کێشەکان گەورەتر دەبن، هاووڵاتییانیش باجەکەی بەسەختیی دەدەن، گرنگە خۆپیشاندانی فراوانتر دژی داگیرکاریی تورکیا و خیانەتی بارزانیی لە شارەکانی هەولێر، کەرکوک، سلێمانیی و ناوچەکانی راپەڕیین و گەرمیان و شارەزوور بەڕێوە بچێت.
حسێن کەرکوکیی بەرپرسی نووسینگەی بەغدادی تەڤگەری ئازادیی کۆمەڵگە کوردستان بە ماڵپەڕی تەڤگەری راگەیاند: هەموو قەیرانە دروستکراوە سیاسیی و ئیداریی و ئابوورییەکانی هەرێمی کوردستان، پەیوەندیی بە و داگیرکارییەی تورکیاو پارتیی دیموکراتی کوردستانی عێراقەوە هەیە، ئەمەیش بۆ شکاندنی ئیرادەی هاووڵاتییانی هەرێمی کوردستانە، بۆ ئەوەی هاونیشتمانیان پرسە باڵاکانیان لە بیر بچێتەوە. لە رابردوودا هاووڵاتییانی باشووری کورستان، بەرامبەر رژێمی بەعس و داگیرکاریی هەڵوێستی هەبووە و پشتیوانیی تێکۆشانی پارچەکانی دیکەی کوردستان بوون، بەڵام ئەم قەیرانە دروستکراوەی ئێستا لە باشوری کوردستان هەیە، بەتایبەت نەدانی مووچە کە پەیوەندیی بە ژیانی راستەوخۆی هاووڵاتییانەوە هەیە، بۆ ئەوەیە خەڵک بێ ئیرادەبکەن و تەنها لە چوارچێوەیەکی بچوکدا بیر بکاتەوە.
ئەوەشی روونکردەوە، ئەم قەیرانە لەوکاتەوە دروستکرا کە نەوتی باشوری کوردستان، بە شێوەیەکی نایاسایی و ژێر بەژێر بۆ پارستنی دەسەڵاتی بارزانیی درا بە تورکیا، فاشیزمی تورکیا کە لە دەسەڵاتدایە بەو نەوتەی هەرێمی کوردستان، ئابووریی خۆی بە هێزکردەوە و قەیرانی زیاتری بۆ باشوری کوردستان دروست کرد.
کەرکوکیی، وتیشی: دەسەڵاتی تورکیا و بارزانیی بۆ مەبەستی لاوزکردنی قەوارەی باشوری کوردستان، بێ ئیرادەکردنی گەل لە باشوری کوردستان و بێ متامەنکردنی گەل بە سیاسەت و هەروەها بێ متمانە کردن بە تێکۆشانی نەتەوەیی و دیموکراتیی ئەم دۆخەیان خولقاند. هەر بۆیە ئەبێت خەڵکی باشوری کوردستان، درک بەو مەترسییە بکەن کە لەشکرکێشیی و داگیرکاریی تورکیا، ئەمجارە جیاوازترە و دۆخەکە مەترسییدارترە! ئەوەتا دەوڵەتی تورکیا گرووپە تیرۆرسیتییەکانی هێناوەتە باشوری کوردستان، بۆیە کێشەکان گەورەتر دەبن هاووڵاتییانیش باجەکەی بەسەختیی دەدەن کە بریتییە لە بێ موچەیی و کێشەی ئابووریی و کۆمەڵایەتیی و تەندروستیی و خوێندن و ژینگە…هتد، ئەمە وادەکات ژیان لەم وڵاتەدا وێرانتر بێت، هەرێمی کوردستانیش لە رووی فەرمییەتی یاسایی و دەتسورییەوە ئەخاتە مەترسییەوە.
بەرپرسی نووسینگەی بەغدادی تەڤگەری ئازادیی، دەستخۆشیی و سڵاوی لە قارەمانێتیی خۆپشاندەرانی شیلادزێ و ئامێدی کرد کە بەرامبەر داگیرکاریی تورکیا و خیانەتی بارزانیی خۆپیشاندانیان کرد و ئەم سیاسەتەیان شەمەزار کرد، “هەر ئەو هەوڵوێستە جوامێرانەیە لە خەڵکی بادینان چاوڕێ ئەکرا”، وتی: گرنگە ئەم خۆپیشاندانانە فراوانتر بکرێت و شارەکانی دیکەی باشوری کوردستان بگرێتەوە، لە هەولێر، کەرکوک، سلێمانیی و ناوچەکانی راپەڕیین و گەرمیان و شارەزوور بەڕێوە بچێت، هەروەها بۆ ئەم دۆخە بێجگە لە بەرنگاریی و تێکۆشان بەرامبەر داگیرکاریی تورکیا و خیانەتەکانی بارزانیی رێگەیەکی دیکەمان نییە.