“جەنگێك بۆ داگیركردنی مێشكی منداڵان لە ڕێگەی یارییە ئەلیكترۆنییە مەترسیدارەكانەوە دەستیپێكردوە”

سەرۆكی ناوەندی ستراتیژیی بۆ مافەكانی مرۆڤ لە عێراق، لە بارەی مەترسییەكانی یارییە ئەلیكترۆنییەكانەوە لەسەر منداڵان، هۆشارییدەدات.

فازڵ غەراویی سەرۆكی ناوەندی ستراتیژیی بۆ مافەكانی مرۆڤ لە عێراق لە ڕاگەیاندراوێکی بڵاوکردەوە تیایدا هاتووە: جەنگێكی لەسەرخۆ بۆ بە ئامانجگرتنی منداڵان و داگیركردنی مێشكیان لە ڕێگەی یارییە ئەلیكترۆنییە مەترسیدارەكانەوە دەستیپێكردووە، كە بەشێوەیەكی سیستماتیك منداڵان لە خشتە دەبات.

ئەوەشی خستووەتەڕوو، منداڵان لە عێراق ڕۆژانە ڕووبەڕووی داگیركارییەكی سیستماتیك دەبنەوە، كە مێشكیان بە یارییە ئەلیکترۆنییە پڕ لە توندوتیژی و كوشتنەكان ڕادەهێنێت، ئەمەش منداڵان بەرەو ئالوودەبوون دەبات.

هێمای بۆ ئەوەشکردوە، منداڵانی تەمەن پێنج بۆ ١٠ ساڵ زۆرترین زیانیان لەسەرە، بەهۆی ئاڵوودەبوون بە یارییە ئەلیكترۆنییەكانەوە، هەروەها مانگانە زیاتر لە ١٧٥ هەزار حاڵەت بە ئالوودەبوونی یاری ئەلیكترۆنی تۆمار دەكرێت، وتیشی: ژمارەیەك لەم یارییانە بەشدارن لە فێركردن و ڕاهێنانی منداڵان، لە دزینی ئۆتۆمبێل و كوشتن و هاككردنی ئەكاونت و دزینی بانكەكان.

هەروەها چێکی بکە

“دەبێت سی پی تی ئاشکرای بکات کە لە ئیمراڵی چی روودەدات”

پارێزەر ژان پرۆسپێر رایگەیاند، کە گۆشەگیرکردنی عەبدوڵا ئۆجالان لە دژی پەیماننامەی مافەکانی مرۆڤی ئەوروپایە و …