کەجەدەکە-ئە، باسی هاوکارییەکانی پارتی دەکات بۆ دەوڵەتی تورک و ئاماژەی بەوەکرد کە دەبێت پارت دەستبەجێ دەست لەو هەڵسوکەوتەی هەڵبگرێت کە مایەی شەرمەزارییە.
ئەمڕۆ یەک شەممە کەجەدەکە-ئە، راگەیاندراوێکی بە ناونیشانی “پدک لە دژی تێکۆشانی ئازادیی شان بە شانی دەوڵەتی تورک وەستاوە” بڵاوکردەوە و تیایدا باسی لێدوانی عەلی عەونیی دەکات.
کەجەدەکە-ئە ئاماژەی بەوەشکرد، کە یەک لە بەرپرسانی پارتی عەلی عەونی هێڵی خیانەت کە لەلایەن پارتەکەیەوە گیراوەتەوەبەر بە رەوا نیشان دەدات و لە راگەیەندراوەکەدا لەو بارەوە هاتووە: “پارتی کە هیچ پەیوەندییەکی بە دۆزی کوردستان و گەلی کوردەوە نەماوە، چارەنوس و هەموو شتێکی خۆی بە دەوڵەتی تورکەوە بەستووە، دەبێت شوێن سیاسەتەکانی دوژمن نەکەوێت. پارتی دیموکراتی کوردستان کە تەنیا خەریکی کۆکردنەوە و زیادکردنی سامانە، لە پێناو عەشیرەتەکەیدا بازرگانیی بە هەموو بەهاکانی گەلەکەیەوە دەکات”.
ئەوەش هاتووە، کە پارتی دیموکراتی کوردستان درێژە بە هاوکاریی خۆی لەگەڵ دەوڵەتی تورک دەدات و پێداگرە لەسەر خیانەت و بەم جۆرە بەردەوام بووە: “هەبوونی زیاتر لە ١٠٠ بارەگا لە باشووری کوردستان، وەک بڕیارگەی میت بەکارهێنایان لەبەر ئەوەیە. پشتیوانیی کرد لە دەوڵەتی تورکی قڕکەر و سوپا خوێنڕێژەکەی، خیانەتە. عەلی عەونیی پارتی لە بری ئەوەی لە سوپای تورکی داگیرکەر بێزار بێت کە دەیان ساڵە بارەگای سەربازی لە کوردستان هەیە، بەڵام لە بزوتنەوەی ئازادیی کورد توڕە و بێزارە. لەبەر ئەوەی پارتی خەتی خیانەتی بە بنەما گرتووە، هێرشی داگیرکەری بە هەموو کوردستاندا بڵاو کردووەتەوە. لە دهۆکەوە تا هەولێر و سلێمانی میت و چەتە مرۆڤکوژەکانی بە ئازادی دەسوڕێنەوە”.
لە کۆتایی راگەیەندراوەکەدا بانگەوازێک ئاراستەی پارتی دیموکراتی کوردستان کراوە و هاتووە: “پارتی ئیتر دەبێت بە روونی خۆی یەکلا بکاتەوە کە لایەنگری کوردە، یاخود لایەنگری دەوڵەتی تورکە. دەبێت دەستبەجێ دەست لەو مامەڵەکردنەی هەڵبگرێت کە مایەی شەرمەزارییە”.