ئه‌مڕۆ، دژى هێرشه‌كانی توركیا بۆسەر هەرێمی کوردستان، گردبوونەوەیەکی ناڕه‌زایی له‌به‌رده‌م باغى گشتیی شاری سلێمانى بەڕێوەدەچێت.
به‌گوێره‌ى راگەیاندراوێکی “لیژنه‌ى به‌رگرىی له‌ئاسایشى خه‌ڵكى كوردستان” کە تیایدا هاتووە، له‌دژى هێرشه‌كه‌ى سه‌ر فڕۆكه‌خانه‌ى عه‌ربه‌ت له سلێمانى هه‌ڵوێستى ناڕه‌زایی نیشانده‌ده‌ن.
ئاماژە بەوەشكراوە، “به‌مه‌به‌ستى سهركۆنهكردنو شه‌رمه‌زاركردنى هێرشیى درۆنى ده‌وڵه‌تى توركیا بۆسه‌ر فڕۆكه‌خانه‌ى كشتو‌كاڵى عه‌ربه‌ت كه به‌داخه‌وه بوه هۆى گیان لهدهستدانو برینداربونى چه‌ندین كهسو ناسه‌قامگیریى به‌دواى خۆیدا هێنا، ئه‌مڕۆ كۆبونه‌وه‌یه‌كى ناڕه‌زایی ئه‌نجامده‌ده‌ین”.
هێما بۆ ئەوەشکراوە “كاتژمێر 4ى ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ كۆنگره‌یه‌كى ڕۆژنامه‌وانى ئه‌نجامده‌ده‌ین له‌به‌رده‌م باخى گشتى شارى سلێمانى، داواكارین له‌هه‌موو ئه‌وانه‌ى دڵیان بۆ ئازادى‌و ئاسایش‌و ئارامى لێده‌دات ئاماده‌بن”.