ڕۆژنامەنووسێکی ئەمریکیی: بارزانیی هەوڵدەدات جارێکی تر عێراق ناسەقامگیر بکات و ڕێگا بۆ داعش بکاتەوە

رۆژنامەیەکی  ئەمریکیی ئاشکرایدەکات: “هەوڵەکانی بارزانیی و بنەماڵەکەی بۆ تێکدانی سەقامگیریی عێراق و دووبارە ڕێگەکردنەوە بۆ داعش، وەک ئەوەی لە ساڵی 2013 ڕوویدا، دەستیپێکردوە”.

لە ڕاپۆرتێکدا کە ماڵپەڕی 19fortyfive لە زاری مایکڵ ڕوبن-وە بڵاویکردووەتەوە، ئاماژە بەوە دەکات، دە ساڵ لەمەوبەر عێراق دەسووتا و لەکاتێکدا سەنتەرکانی لێکۆڵینەوەی ستراتیژیی و مێژوونووسانی سەربازیی ئەمریکیی ستایشی زیادبوونی هێزە سەربازییەکانی ئەمریکایان لە عێراق دەکرد، عێراقییەکان پێچەوانەکەی دەزانن کە جەنەڕاڵ دەیڤد جێگەی پێترایۆسی گرتەوە سوننەکانی قەناعەت پێکرد کە ڕێگای شەرعیەت لە دەرەوەی پرۆسەی سیاسییدا بگرنەبەر.

ئاماژەی بەوەشکرد، “لەکاتێکدا نووری مالیکی سەرۆکوەزیرانی پێشووی عێراق شەڕی گرووپەکانی ئەلقاعیدە دەکرد، مەسعوود بارزانیی بەردەوام بوو لە یارییە مەترسییدارەکانی، بەو پێیەی بە سادەیی پێیوابوو لاوازی بەغداد لە بەرژەوەندیی کوردستانی عێراقدایە. هەر بۆیە شانبەشانی تورکیا، بە بێدەنگیی گەمەیەکی مەترسییداری کرد و لەو کاتەدا چەکی گواستەوە بۆ گرووپی داعش. ئەو باوەڕی نەدەکرد کە گرووپەکە دژی بەخشەرەکانی دەگۆڕێت و دڵنیایە کە بارزانیی باوەڕی نەدەکرد کە ئەگەر ڕووی تێبکەن ئەوا دەتوانن پێشمەرگە شکست پێبهێنن، هەر بۆیەش ڕێبازی کینییانەی ئەو لە مامەڵەکردن لەگەڵ داعش دا جینۆسایدی ئێزیدییەکانی لێکەوتەوە و گیانی هەزاران کوردیان بەفیڕۆدا! تەنها سوپای عێراق و قارەمانێتییەکەی توانیان شکست بەو ڕێکخراوە تیرۆریستییە بهێنن“.

ڕوبن جەختی لەوەش کردەوە: محمد شیاع سودانیی، سەرۆکوەزیرانی عێراق لە خەمی بنەماڵەی بارزانییدایە. لە چەند هەفتەی ڕابردوودا گرژییەکان بەشێوەیەکی بەرچاو لە کەرکوک پەرەی سەند، ئەو شارەی باکوور کە لایەنە کوردستانییەکان لە هەوڵیئەوەدان بیخەنەسەر حکومەتی هەرێمی کوردستان. بارزانیی و بنەماڵەکی  دڵتەنگە بەوەی کە حکومەتی سودانیی لە ڕووی داراییەوە لەوان باشتر بوونە؛ ئەمەیش لە ئەنجامی هەڵەیەکەوە نییە، بەڵکو دەرئەنجامی گەندەڵیی بارزانیی و بەڕێوەبردنە ناکارامەکەیەتی.

رۆژنامەی “19fortyfive” ئەوەشی لە زاری مایکڵ روبنەوە گواستووەتەوە رایگەیاندوە: ئەمە ئەو ئەگەرە مەترسییدارە دەوروژێنێت کە بارزانییەکان لەسەر کارەکانیان لە ساڵی ٢٠١٣دا هەرگیز لێپرسینەوەیان لەگەڵ نەکرابوو کە بگەڕێنەوە سەر هەمان تاکتیک و جارێکی دیکە کاربکەن بۆ بەهێزکردنی پاشماوەکانی داعش. لە سیناریۆیەکی وادا، ئەوە کراوەیە و زۆر گرنگە کە دەزگای هەواڵگری نیشتمانیی عێراق بە باشی دەزگایەکی پەیوەست بێت لەگەڵ کارمەندان، هەتا بتوانێت خۆی تەرخان بکات بۆ نەهێشتنی ئەندامانی داعش پێش ئەوەی بتوانن  جوڵە بکەن.

وەرگێڕانی: تەڤگەر

هەروەها چێکی بکە

“دەبێت سی پی تی ئاشکرای بکات کە لە ئیمراڵی چی روودەدات”

پارێزەر ژان پرۆسپێر رایگەیاند، کە گۆشەگیرکردنی عەبدوڵا ئۆجالان لە دژی پەیماننامەی مافەکانی مرۆڤی ئەوروپایە و …