سی پی تی: بۆردوومانەکە نزیک شوێنی نیشتەجێبوون بووە

رێکخراوی سی پی تی رایگەیاند، بۆردومانەکەی ئەمڕۆی سنوری قەزای ماوەت فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی تورکیا بووە و بۆردومانەکە چەند سەد مەترێک لە شوێنی نیشتەجێبوون دووربووە.

کامەران عوسمان، بەرپرسی بەشی مافی مرۆڤ لە تیمی کوردستانی عێراقی رێکخراوی (CPT)ی ئەمریکیی رایگەیاند، لە کاتژمێر ٩:٢٠ خولەکی سەر لە بەیانی ئەمڕۆدا، سوپای سەربازی تورکیا بە فڕۆکەی بێفڕۆکەوان بۆردوومانی گوندی باساوێ’ی کرد لە ناوچەی شینکایەتی لە قەزای ماوەتی سەر بە پارێزگای سلێمانی.

ئاماژەی بەوەشکرد، بۆردوومانەکە، تەنیا چەند سەد مەترێک لە شوێنی نیشتەجێبوونی گوندنشینانی باساوێ’وە دووربووە. هیچ هاوڵاتییەکی مەدەنی نەبووەتە قوربانی بۆردوومانەکە، بەڵام ناوچەیەکی بەرفراوان لە گوندەکە ئاگری تێدا کەوتووەتەوە و تا ئێستاش نەتوانراوە ئاگرەکە کۆنترۆڵ بکرێت.

ئەوەشی خستەڕوو، لە هەفتەی ڕابردووەوە، ئەمە دووەمین جارە کە فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکانی تورکیا، هەمان شوێن لە گوندی باساوێ بە ئامانج دەگرن.

هەروەها چێکی بکە

ئه‌ردۆغان و ئاو و په‌كه‌كه‌

له‌تیف فاتیح فه‌ره‌ج هه‌ركه‌سێك ڕووكه‌شانه‌ سه‌یری هاتنه‌كه‌ی ئه‌ردۆغان بكات بۆ به‌غداو ئه‌و ژماره‌ زۆره‌ی رێكه‌وتن …