پرسە و سەرەخۆشیی

پرسە و سەرەخۆشیی

مامۆستا شوکر خەیات، هونەرمەندی مەزنی مەقام و گۆرانیی گەرمیان کۆچیی دوایی کرد. بێگومان کۆچیی دوایی ئەم هونەرمەندە مەزنە داخێکی بەئێشە! بەڕێزو پێزانینەوە بۆ خزمەتە مەزنەکەی کە پاراستن و پێشخستنی هونەر و کولتووری کوردییە دەڵێین: سوپاس کە خزمەتێکی مەزنت بە هونەری کوردیی کردوە، سوپاس بۆ ئەوژیانەی بەڕەسانەیەتیی کوردییت بەخشی. منەتباری ڕەنجی ساڵانی تەمەنتین، ئەو ژیانەی هەتبو بەنرخێکی مەزنەوە بەڕێت کرد، ئەمە ئاستی مرۆڤی پێشەنگە، ئێمە پەیمان دەدەین ڕێگای ڕەسەنایەتیی و پێشخستنی کولتوور و هونەری کوردیی بگرینەبەر و وەکو ئامانجی هەرە مەزنی تێکۆشانمان بەگرنگییەوە لەو پێناوەدا فیداکاریی دەکەین.

سەرەڕای سەرەخۆشیی لە کەسوکارەکەی، سەرەخۆشیی لەهونەرمەندان و گەلەکەمان دەکەین.
ڕۆحت شاد مامۆستای لە بییرنەکراو

دەستەی چاندوهونەری تەڤگەری ئازادیی کۆمەڵگەی کوردستان
2023/8/20

هەروەها چێکی بکە

تەڤگەری ئازادیی سەردانی حیزبی پێشکەوتنخوازیی دیموکراتی کوردستانی کرد

شاندێکی تەڤگەری ئازادیی کۆمەڵگەی کوردستان، سەردانی حیزبی پێشکەوتخوازیی دیموکراتی کوردستانی کرد، هەردوولا لە بارەی رەوشی …