سبەینێ لە ناوچەی شیوەسوور لە کەرکوک، بە ئاهەنگێکی گەورە و بە بەشداریی چەندین هونەرمەند، نەورۆز پیرۆز دەکرێت.
بڕیارە سبەینێ لە ناوچەی شیوەسوور لەنزیک شاری کەرکوک، بە ئامەدەکاریی ئەنجومەنی هەرێمی کەرکوکی تەڤگەری ئازادیی کۆمەڵگەی کوردستان، ئاهەنگێک بۆ پیرۆزکردنی جەژنی نەورۆز بەڕێوەبچێت.
ئاهەنگەکە بەدروشمی (با نەورۆزی ئەمساڵ بکەینە نەورۆزی ڕاپەرین و دژی گەندەڵیی و نادادیی کۆمەڵایەتی) بەڕێوەدەچێت، کاتژمێر ٠١:٠٠ی دوانیوەڕۆ دەستپێدەکات.
هەریەک لە هونەرمەندان لوقمان سەلیم، نیان عەبدوڵا، ژینا سەقزی، بەرهەم شەمامی و پێشەوا ڕەمەزان بەشداریی لە ئاهەنگی نەورۆزی کەرکوک دەکەن