لە سەرێکانی تەنها ٥٠ کوردی بەساڵاچو و ٧ مەسیحی ماونەتەوە

لە سەرێکانی داگیرکراو کەس نەماوە، جگە لە ٥٠ بەساڵاچووی کورد و ٧ مەسیحی لە ئایین و بیروباوەڕی جیاواز؛ ئێزیدیی و چەچەن و پێکهاتەکانی تریش دەرکران.

ئاژانسی هەواڵی هاوار بڵاویکردەوە، لەگەڵ داگیرکردنی گرێ سپیی و سەرێکانی لەگەڵ هێرشەکانی ٩ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٩، دەوڵەتی داگیرکەری تورک، بە زۆر دانیشتووانەکەی ئاوارە کرد و تاوانی ئەنجامدا و ناچاری کردن کۆچ بکەن؛ داگیرکەری تورک و بەکرێگیراوەکانیان زیاتر لە ١٥٠ ھەزار کەسیان لە شاری سەرێکانی ئاوارە کرد.

دەوڵەتی داگیرکەری تورک و بەکرێگیراوەکانی ئەو دەوڵەتە، دوای سەرێکانی هێرشیان کرد و زیاتر لە ١٥٠ هەزار هاووڵاتییان بە زۆر دەربەدەرکرد. ئەو کۆچبەرانە لە ناوچەی جزیر و دەوربەری رووباری فورات پەرش و بڵاون.

بەگوێرەی ئاماری کۆمیتەی کۆچبەرانی سەرێکانی و دامەزراوەی هاوکاریی قوربانییان، کۆچبەرانی سەرێکانی لە چوار کەمپدا نیشتەجێ بوون کەمپی سەرێکانی، کەمپی واشوکانی لە حەسەکە، کەمپی نەورۆز لە دێرک و کەمپی تل سەمن لە ڕەقە.

هەر بەگوێرەی ئاماری کۆمیتەی کۆچبەرانی سەرێکانی، ژمارەی کۆچبەران لە کەمپی سەرێکانییە 2 هەزار و 575 خێزانە، لە کەمپی واشوکانی 2 هەزار و 362 خێزان، لە کەمپی تیل سەمن 8 خێزانە و لە کەمپی نەورۆزدا دوو هەزارو ٧٠٩ خێزان هەن.

ژمارەی ئەو هاووڵاتییانەی سەرێکانی کە ناچار بوون کۆچ بکەن، لە سەدا ٨٥ بوو، ئەو کوردانەی لە ئێستادا لەو شارە ماونەتەوە نزیکەی ٥٠ کەسن و زۆربەیان پیر و بەساڵاچوون. لە شارەکەدا حەوت مەسیحی هەن و ئێزیدی نییە و بەڵکو ئێزیدییەکان لە ١٦ گونددا پەرش و بڵاو بوون. هەروەها چەچەنییەکان و پێکهاتەکانی دیکەش بە تەواوی لەم شارە کۆچیان کردوە.

ئاوارەکانی سەرێکانی کە لەژێر داگیرکاریی  شارەکەیاندا، بە زۆر ماڵ و حاڵی خۆیان بەجێهێشت، ئاوارەکان بەتایبەتیی ئەوانەی لە کەمپەکاندان، بەدەست ئەو بارودۆخە سەختەوە دەناڵێنن و هیچ هاوکارییەکی نێودەوڵەتیی و مرۆیی بۆیان نییە، دۆخی کۆچبەرانی پەرشوبڵاو لە شار و شارۆچکەکان جیاوازی نییە لەگەڵ کەمپەکان.

 

 

هەروەها چێکی بکە

ئه‌ردۆغان و ئاو و په‌كه‌كه‌

له‌تیف فاتیح فه‌ره‌ج هه‌ركه‌سێك ڕووكه‌شانه‌ سه‌یری هاتنه‌كه‌ی ئه‌ردۆغان بكات بۆ به‌غداو ئه‌و ژماره‌ زۆره‌ی رێكه‌وتن …