نهێنی ‘مرۆڤە گوڵەکان’ لە زاگرۆس

لەسەر ئەو رەگانەی کە لە قەبرێکی ٧٥ هەزار ساڵە کە لە ئەشکەوتی شانەدەر لە زاگرۆس دۆزرایەوە، لێکدانەوەیەکی وەها کرا کە نیاندەرتاڵەکان مردووەکانیان بە گوڵەوە دەنێژن. بەرانبەر ئەم لێکدانەوەیە، تێزێکی جیاواز دروستکرا.

ئەشکەوتی شانەدەر دەکەوێتە زنجیرە چیای زاگرۆس لە ناوچەی برادۆست، شوێنێکی سروشتییە و تەنها ٨٠٠ مەتر لە ڕووباری زێ دوورە. لە ساڵی ١٩٥١ لەلایەن شوێنەوارناسی ئەمریکی ڕالف سۆلێسکی کنە و پشکنینی تێداکرا، ئێسکی نیاندەرتاڵ لەو ئەشکەوتەدا دۆزرایەوە کە ئەو کارە لەو سەردەمەدا دەنگی دابویەوە .

بەڵام ئەوەی وایکرد شانەدەر لە ئاستی نێودەوڵەتیدا بەناوبانگ بێت، پاشماوەی رەگەکان بوو لەلای ئێسکەپەیکەرەکانی ئەو شوێنەی ناوی شانەدەر ٤ی لێنراوە، شاردرابوونەوە. ئەمەش وایکردووە توێژەران لێکدانەوەیەکی بەم شێوەیە بکەن کە نیاندەرتاڵەکان مردووەکانیان بە گوڵەوە ناشتووە.

شانەدەر بە ‘گۆڕی گوڵەکان’ بەناوبانگ بوو

بیرۆکەی ‘ژیانی دوای مردن’ شێوازێکە بۆ بیرکردنەوە کە بە شێوەیەکی سەرنجڕاکێش مرۆڤ لە زیندەوەرانی دیکە جیا دەکاتەوە. بیرۆکەیەکی وا یان ڕێوڕەسمێکی پەیوەندیدار بە مردووەوە لای هیچ زیندەوەرێک جگە لە مرۆڤ نەدۆزراوەتەوە. بۆیە شانەدەر بۆ ماوەیەکی زۆر بوو بە بابەتی گفتوگۆ لە دنیای زانستدا.

‘ڕەنگە مێشە هەنگوینەکان رەگەکانیان بردبێتە ناو گۆرەکە’

لە لێکۆڵینەوەیەکدا کە ٢٨ی ئاب لە گۆڤاری زانستە شوێنەوارناسیەکاندا بڵاوکرایەوە، شوێنەوارناس کریس هانت لە زانکۆی ژۆن مۆریسی لیڤرپولی بەریتانیا و تیمەکە پاشماوەی رەگ و رووەکەکانی ناو شاندەرە چواریان سەرلەونێ خستە ژێر لێکۆڵینەوە و رایانگەیاند کە زیادبوونی ڕەگەکان بەهۆی مێش هەنگەکانەوە بووە نەک گوڵەکان.

نموونەکانی خاکی کە لە سەر و ژێری ئەو یەکەم گۆڕەی لە ساڵی ١٩٧٥ لەلایەن پسپۆڕانی رەگناسی لێکۆڵینەوەیان لەسەر کرد ئەوەی سەلماند کە رەگەکان بۆ پێنج جۆر رووەکی ناسراو و دوو جۆر رووەکی نەناسراون، دەگەڕێنەوە.

هانت و تیمەکەی ئەو لێکدانەوەیان کرد کە ‘نیاندرتاڵەکان گوڵیان کۆدەکردەوە بۆ ئەوەی بیکەن بە دیاری بۆ مردووەکانیان’ کردەوە بە بابەتی جێگەی مشومڕ و خستیە ژێر پرسیارەوە.

ئەو مێش هەنگانەی کە هێلانەکانیان لە ژێر خاکدا دروست دەکەن

لە کاتی کنە و پشکنینەکانی ساڵی ٢٠١٦دا، هانت و تیمەکەی دوو بەردی قوڕاوی کۆنیان لە نزیک ئەشکەوتەکە دۆزیەوە. بەگوێرەی تیمی لێکۆڵینەوەکە، ئەو هەنگانەی لەژێر زەویدا هێلانەکانیان دروستکردووە، زەوییان هەڵکەندووە و پێدەچێت لەکاتی تێپەڕبوونیان بەناو شانەکانیاندا گوڵیان کۆکردبێتەوە.

نیاندرتاڵەکان تەرمی مردووەکانیان بە گوڵی دڕکاوی داپۆشیوە

ئەنجی پێرۆتی لە تاقیگەی شوێنەوارناسی ژینگەیی و پالینۆلۆژی (پێرال) ڕایگەیاندووە کە دۆزینەوەی هانت و تیمەکەی لەگەڵ بڵاوکردنەوە گۆلەکان لەلایەن هەنگەکانەوە ‘بەڵگاندنێکی قایلکەرە’.

هەرچەندە کارەکانی تیمەکە لێکدانەوەکانی کەڵەکەبوونی رەگ لە شانەدەر رەتدەکاتەوە، بەڵام هانت دەڵێت هەندێک بەڵگە هەیە کە نیاندرتاڵەکان مرووەکانیان بە رووەک داپۆشیوە. تیمەکە لە شوێنی ناشتنی ناو ئەشکەوتەکە نمونەیان بە پێکهاتەی دارەوە کۆکردووەتەوە و لێکۆڵینەوەی لەسەر ئەنجام دەدەن.

هانت ڕوونی کردەوە، نیاندەرتاڵەکان گوڵ یان گەڵاکانی هەندێک ڕووەکیان دەخستە سەر تەرمەکان، هەروەها تەرمی مردووەکانیان بە گەڵاکانی سێنتاوریای سۆڵستیتیالیس کە جۆرە رووەکێکی دڕکاوییە داپۆشیوە بۆ ئەوەی تەرمەکان لە ئاژەڵ پارێزراو بن.

سەرچاوە: یەنی ئۆزگور پۆلیتیکا

 

هەروەها چێکی بکە

تەڤگەری ئازادیی سەردانی حیزبی پێشکەوتنخوازیی دیموکراتی کوردستانی کرد

شاندێکی تەڤگەری ئازادیی کۆمەڵگەی کوردستان، سەردانی حیزبی پێشکەوتخوازیی دیموکراتی کوردستانی کرد، هەردوولا لە بارەی رەوشی …