ئێمە هەر فریا دەکەوین داستانە ئەفسانەییەکانی ئێوە بگێڕینەوە

کاتێک پێنج رۆژ لەمەوبەر داعۺ، بەهاوکاری بەرەی داگیرکەر، دەست بەسەر زیندانی حەسەکەدا دەگرن، هیچ کەس چارەنووسی مالیک مەعیش و هاوڕێ پاسەوانەکانی نەدەزانی…
مایک بەرپرسی گرووپێکی پاسەوانەکانی ناو زیندان بوو.
لە ماوەی ئەو پێنج رۆژەدا هیچ هەواڵ و ئاسارێکییان نەبوو
بۆیە، هەموو کەس خەیاڵی بۆ ئەوە دەچوو کە مالیک و هاوڕێکانی یان شەهید کراون یان بەدیل گیراون.
بەڵام، ئەو داستانەی بەخەیاڵی هیچ کەسدا نەهاتووە و نایەت، مالیک و هاوڕێکانی لەو پێنج رۆژەدا تۆماریان کرد.
لەماوە ئەوپێنج رۆژەدا، مالیک وچەند هاوڕێیەکی بەتەنیا و لە ناو زینداندا شەڕی سەدان؟داعشی ئەقڵ موتەحەجیریان کرد.
بە سەدان داعشی ئەم زیندانە لە هەر چوار لاوە و بۆ ماوەی پێنج رۆژ و بەهەموو چەکێک بەردەوام هێرشییان دەکردە سەر مالیک و هاوڕێکانیی و؟داوای تەسلیمبوونییان لێ دەکردن.
نێوانی مالێک و نیاندرتاڵەکان تەنها بیست مەتربوو.
نە برسێتی، نە برینداری وە نە بارینی بارانئاسای گوللە تۆزقاڵێک ئیرادە و باوەڕی پۆڵایینی ئەم دەستە شەڕڤانەی لەق نەکرد.
ئەوان بە شیعاری بەرخۆدان ژیانە تەلیسمی دێوەزمەی داعشییان پوچەڵ کردەوە.
شەڕڤان نەبێت کێ ئەو تەلیسمەی وەحشەکانی بیابان تێکدەشکێنێت؟
بەرخۆدانی ئەوان بوو بە ژیان…
کاتێک دوێنێ شەڕفانانی ئازادی دەگەنە ئەودیو شوورەی زیندانەکە،
ئەوەی چاوەڕوان نەدەکرا، هاتە بەر چاوان.
مالیک وهاوڕێکانی بە شیعاری بەرخۆدان ژیانە، دەستلەملانێی هەڤاڵە شەڕڤانەکانییان بوونەوە.
شەڕڤان نەبێت کێ دەتوانێت بۆ ماوەی پێنج ڕۆژ و لەدووری بیست مەتر شەڕی مەرگ و ژیان لەگەڵ سەدان غۆریلادا بکات؟
نەتەوەکانی تر مەگەر تەنها لەفیلمی سینەماییدا بتوانن تەقلیدی شەڕڤانانی ئێمە بکەن.
بەڵێ بەرخۆدانی ئێوە ژیانە…
بەرخۆدانی ئێوە لەناو ئەو هەموو هیچییەی ژیانی ژێردەستەیی مانا بەژیان دەبەخشێت.
بەرخۆدانی ئێوە ژیانی هەموو کوردێک جوانتر و رەنگینتر و ئومێدبەخشتر دەکات، هەڵبەت کوردی شکۆمەند، نەک کوردەبۆرە.
بەرخۆدان و ئازادیتان پیرۆز بێت جوانترین مرۆڤەکانی سەر ئەم هەسارەیە.
تێبینی
هاوپێچ وێنەی مالیکە و سەرچاوەی هەواڵەکەش، ئالآن مەعيش، مامی مالیک مەعیشە.

هەروەها چێکی بکە

دارئەلمەهروسای میسر کتیبێکی نوێی بەناوی “عەبدوڵا ئۆجالان، تێکۆشانێک کە لە دژی بەربەستەکان، ڕۆشنبیری خوڵقاندو دیوارەکانی تێپەڕاند”بڵاوکردەوە

دار ئەلمەهروسای میسری، کتێبێکی نوێی لەسەر تێکۆشان و فەلسەفەی عەبدوڵا ئۆ-جا-لان بەناونیشانی “عەبدوڵا ئۆ-جا-لان، تێکۆشانێک …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *