شاڵاوی عەلی عەسکەریی: کۆمەڵکوژیی شەنگال و ریفراندۆم ئیتیفاقی سیاسیی پارتی بوو

شاڵاوی عەلی عەسکەریی رایگەیاند، کۆمەڵکوژیی ئێزیدییەکان و ریفراندۆم ئیتفاقی پارتی بوو، لەگەڵ هەندێک شوێندا و هاتنی داعشیش بۆ شەنگال ئەوە نەبوو کورد نەتوانێت بەرگریی بکات.

لە چاوپێکەوتنێکیدا لەگەڵ رادیۆی کوردیی دەنگی ئەمریکا، کارگێڕی مەکتەبی سیاسیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان شاڵاوی عەلی عەسکەریی، باسی کۆمەڵکوژیی ئێزیدییەکانی شەنگالی لە 3ی ئابی 2014 بەدەستی داعش و  ریفراندۆم کرد و وتی: بە بۆچوونی خۆم مەسەلەی شەنگال و ریفراندۆم، لە ئەسڵا بە ئیتفاقێکی سیاسیی پارتی بوو کە لەگەڵ هەندێک شوێندا کردی؛ چونکە هاتنی داعش بۆ شەنگا، ئەوە نەبوو کورد نەتوانێت بەرگریی بکات! لە بییرتان بێت ئەو کۆبوونەوانەی ئەو کاتە کە لە ئوردن و وڵاتانی دەسەڵات بەدەستی سوننە ئەکران، پارتی لە هەموویاندا بەشدار بوو.

عەسکەریی، ئاماژەی بەوەشکرد، هەندێک قسە کە حکومەتی ناوەندیی عێراق لەبارەی حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە ئەی ڵێت راستە چونکە دەستور وائەڵێت.

هەروەها چێکی بکە

تەڤگەری ئازادیی سەردانی حیزبی پێشکەوتنخوازیی دیموکراتی کوردستانی کرد

شاندێکی تەڤگەری ئازادیی کۆمەڵگەی کوردستان، سەردانی حیزبی پێشکەوتخوازیی دیموکراتی کوردستانی کرد، هەردوولا لە بارەی رەوشی …