هاکان فیدان لەگەڵ سێ بارزانییەکە و قوباد تاڵەبانیی کۆدەبێتەوە  

وته‌بێژی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان پێشه‌وا هه‌ورامانیی رایگەیاند، لەم هەفتەیەدا وەزیری دەرەوەی تورکیا سەردانی عێراق و هەرێمی کوردستان دەکات، لە هەولێر لەگەڵ سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان کۆدەبێتەوە.

هاوکات ئەحمەد سەحاف، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی عێراق رایگەیاندوە، رۆژی چوارشەممە 23ـی ئەم مانگە، هاکان فیدان، وەزیری دەرەوەی تورکیا، سەردانی بەغداد دەکات و لەگەڵ محەممەد شیاع سودانیی، سەرۆکوەزیرانی عێراق، فوئاد حوسێن، وەزیری دەرەوەی عێراق و چەندین کەسایەتیی نیشتمانیی و سیاسیی باڵای حکومەتی عێراق کۆدەبێتەوە.

بەگوێرەی زانیارییەکان، بڕیارە رۆژی پێنجشەممە هاکان فیدان وەزیری دەرەوەی تورکیا سەردانی شاری هەولێر بکات، وەزیری دەرەوەی تورکیا لەگەڵ هەریەک لە: مەسعود بارزانیی سەرۆکی پارتی دیموکراتیی کوردستان؛ نێچیرڤان بارزانیی سەرۆکی هەرێم؛ مەسرور بارزانیی سەرۆکی حکومەت، قوباد تاڵەبانیی جێگری سەرۆکی حکومەت، کۆبوونەوە سادەدات.

 

هەروەها چێکی بکە

ئه‌ردۆغان و ئاو و په‌كه‌كه‌

له‌تیف فاتیح فه‌ره‌ج هه‌ركه‌سێك ڕووكه‌شانه‌ سه‌یری هاتنه‌كه‌ی ئه‌ردۆغان بكات بۆ به‌غداو ئه‌و ژماره‌ زۆره‌ی رێكه‌وتن …